هەرێم نیوز
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران رایگه‌یاند، ئیبراهیم ره‌ئیسی له
هه‌ڵبژاردنی رۆژی هه‌ینی ئێران، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌سهێناوه و 62%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
ئیبراهیم
ره‌ئیسی پێشتر سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران بووه به گوێره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی
فه‌رمی ئێران، توانیویه‌تی له هه‌ڵبژاردنی رۆژی هه‌ینی، زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان بهدهستهێنبێت.
ئه‌مڕۆش
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆكی ئێران پیرۆزبایی له براوه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد، به‌ڵام ناوی
ئیبراهیم ره‌ئیسی نه‌هێنا و رایگه‌یاند چاوه‌ڕوان ده‌كات تا ناوه‌كه‌ی به فه‌رمی
رابگه‌یه‌نرێت.
رۆژی هه‌ینی
18ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021، ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و ئەنجومەنی شورای شار و
گوندەكانی ئێران بەرێوەچوو، بەھۆی كەمی بەشداربووان لە پرۆسەی دەنگدان، ماوەی
دەنگدان سێ جار درێژكرایەوە.
هزئ
گوتەبێژی
ئەنجومەنی پاراستنی دەستوور و بەرپرسی ناوەندی ھەڵبژاردنی ئێران رایگه‌یاند، لەگەڵ
فێنك بوونی كەشوھەوا و لەدوا ساتەكاندا خەڵكێكی زۆر ھاتوونەتە سەر سندووقەكانی
دەنگدان، لەگەڵ ئەوەش بەپێی ئاماری نیمچەفەرمی راگەیاندنەكانی ئێران كەمتر لە 40%
دەنگی داوە. لە ئێران كەمترین دەنگ لە تاران و لەرۆژھەڵاتی كوردستانیش كەمترین
دەنگ لە سەنتەری شاری سنە دراوە.
ئیراهیم ره‌ئیسی.. سه‌رۆكی نوێی ئێران كێیه؟
سه‌ید
ئیبراهیم ره‌ئیس ئهلساداتی
له
14/12/1960 له خێزانێكی ئایینی شاری مه‌شهه‌د له‌دایكبووه
باوك و
باپیری له حه‌وزه قوم و مه‌شهه‌د مامۆستا بوونه
ره‌ئیسی
له ته‌مه‌نی 15 ساڵییه‌وه ده‌چێته‌وه حه‌وزه‌ی قوم و له‌لای ئایه‌توڵڵاكانی وه‌ك
خامه‌نه‌یی، نه‌كرانی، هه‌مه‌دانی، مشكێنی، موجته‌با تارانی، مه‌رعه‌شی نه‌جه‌فی
ده‌خوێنێت.
بڕوانامه:
به‌كالۆریۆسی له یاسا - ماسته‌ر له یاسای نێوده‌وڵه‌تی - دكتۆرا له مافی
تایبه‌ت.
مامۆستای
زانكۆ و حه‌وزه‌ی قوم بووه.
له ساڵی
1985 بووه‌ته جێگری داواكاری گشتی تاران.
له ساڵی
1988 كراوه‌ته جێگری سه‌رۆكی دادگای پشكنین.
ساڵی
1989 وه‌ك داواكاری گشتی تاران و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان ده‌ستنیشان كرا.
له
ساڵانی 2004 تاكو 2014 جێگری سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران بوو.
له ماوه‌ی
ساڵانی نێوان 2014 تاكو 2016 داواكاری گشتی ئێران بووه.
له ساڵی
2019 وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران ده‌ستبه‌كاربوو و تا به‌ر له
كاندیدبوونی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران.
له هه‌ڵبژاردنی
18ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021 به سه‌رۆك كۆماری ئێران هه‌ڵبژێردرا.
كه‌سێكی
نزیك و جێگه‌ی متمانه‌ی ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ییه