دواین هەواڵ

وەرزش‌

 16/06/2021

مێژووی تۆپی پێ هەرگیزاو هەرگیز گۆڵکارێکی وەکو کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە خۆیەوە نابینێتەوە.

دانەر ئەسڵان
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەردەوامە لە نماییشە مەزن و بەرزەکانی و لە دەستپێکی یۆرۆ 2020 - 2021 دا بە تۆمار کردنی 2 گۆڵ بەرامبەر بە هەڵبژاردەی مەجەڕ توانی زیاتر خۆی لە عەلی دایی ئێرانی نزیک بکاتەوە لە ڕیزبەندی گۆڵکارانی جیهان دا کە تەنها ئێستا 3 گۆڵی ماوە تا ژمارەکەی دایی هاوتا بکاتەوە دواتریش بیشکێنێت كە 109 گۆڵە ئێستا دۆن 106 گۆڵی هەیە.

هەر لەو یارییەدا کریستیانۆ توانی هاوتاییەکەی لەگەڵ میشێل پلاتینیش کۆتایی پێ بهێنێت کە 9 گۆڵ بوو وەک گۆڵکاری مێژوویی یۆرۆ.

بەو 2 گۆڵەش کە تۆماری کرد دۆن کریستیانۆ ژمارەی گۆڵەکانی بەرز کردەوە بۆ 11 گۆڵ.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP