یەکێک لە گرفتە دیارەکان کە زۆرێک لە خانمان دووچاری دەبنەوە، بوونی مووی زیادەیە لەژێر پێستدا .
*
ماڵپەڕی "Life Hack" ئاماژەی بە پێنج هەنگاو داوە بۆ ڕزگاربوون لەو گرفتە :
- زۆر گرنگە ڕۆژانە پێستت شێداربکەیت و بڕی پێویست ئاو بخۆیتەوە، کە لە دوو لیتر کەمترنەبێت، چونکە پێستی وشک دەبێتەهۆی دروستبوونی مووی ژێر پێست .
- هەوڵبدە لە هەفتەیەکدا چەندجارێک، بەتایبەت پێش لابردنی موو، سکرابی شەکر بۆ پێستت بکە و چەند خولەکێک مەساج بۆ پێستت بکە .
- پێش لابردنی مووی زیادە بە ١٠ کاتژمێر پشوو بە پێستت بدە و مەساجی بۆ بکە .
- ئاگاداربە مووەکان بە ئاراستەی خۆی لاببەیت، چونکە ئەگەر بە پێچەوانەوە بیکەیت دەبێتەهۆی هەوکردن و سوربوونەوە .
- پاش موو لابردن زۆر گرنگە زەیتی "tea tree" بەکاربهێنیت .