به دۆزینه‌وه‌ی كه‌لـله سه‌ری مرۆڤێك له ئیسرائیل، زاناكان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی مرۆڤی نیاندێرتاڵ و مرۆڤی هاوچه‌رخ له‌یه‌ك سه‌رده‌مدا ژیان و مێژووی كه‌لـله سه‌ره‌كه بۆ 55 هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌ئه‌شكه‌وتی مانۆتی رۆژئاوای ناوچه‌ی جه‌لیل له وڵاتی ئیسرائیل كه‌لـله‌سه‌ری مرۆڤێك ده‌دۆزرێته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ نزیكه‌ی 50 تا 60 هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه و دوای ئه‌نجامدانی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك زاناكان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و راستیه‌ی كه مرۆڤی هاوچه‌رخ و مرۆڤی نیاندێرتاڵ له‌یه‌ك سه‌رده‌مدا ژیاون و له‌یه‌ك ناوچه‌دا بوون له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دواتر به‌ره‌و ئه‌وروپا رۆشتوون.
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی بۆ كه‌لـله‌سه‌ری مرۆڤه‌كه له‌زانكۆی كڵێڤلاندی ئۆهایۆ، له‌ولاتی ئه‌مریكا كراوه، زاناكانی شاره‌زای ئه‌و بواره ئاشكرای ده‌كه‌ن كاتێك مرۆڤی هاوچه‌رخ له‌ئه‌فریقاوه هاتون و ویستویانه به‌ره‌و داگیركردنی ئه‌وروپا بچن له‌ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ نیاندێرتاڵه‌كان به‌ریه‌ككه‌وتنیان هه‌بوه و له‌یه‌ك سه‌رده‌مدا ژیاون.
هه‌روه‌ها برۆس لاتیمه‌ر شوێنه‌وارناسی ئه‌مریكی له‌و زانكۆیه ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕوو، پێشتر زانیاری و به‌ڵگه‌ی دروستیان نه‌بوه بۆ سه‌لماندنی راستیه‌كانیان كه مرۆڤی نیاندێرتاڵ و مرۆڤی هاوچه‌رخ له‌یه‌ك سه‌رده‌مدا ژیاون.
به‌ڵام به دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لـله سه‌ره به‌دروستی ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه كه راسته.