دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش: بە بەهای زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلار چەک و ئامێری سەربازی دراوە بە پێشمەرگە

هاوپەیمانان لەکاتی مەشقکردن بە لیواکانی پێشمەرگە

هەرێم نیوز
گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە بە بەهای زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلار چەک و ئامێری سەربازییان پێدراوە.


وەین مارۆتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە هەژمارەکەی لە تویتەر رایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە بە بەهای زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلار چەک و ئامێری سەربازییان پێدراوە، گوتیشی هاوکارییەکان لەلایەن سی تی ئی ئێف، سندووقی راهێنان و پڕچەککردن تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی داعش دابینکراوە بە چاودێریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا رایگەیاند، هاوپەیمانیی نێودەەوڵەتی پابەندە بە لە نزیکەوە کارکردن لەگەڵ هێزە هاوبەشەکانیان لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بۆ تێکشکاندنی داعش.

لە سەرەتای ئەمساڵ عەقید دەیڤ ویڵیامز، فەرماندەی ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان  رایگەیاند: سوپای ئەمریکا لە بەرنامەیدایە لە ماوەی 12 بۆ 18 مانگی داهاتوو بایی 166 ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازی پێشکەش بە پێشمەرگە بکات، مانگانە خۆراک و سوتەمەنی دابین بکات و لە پێدانی مووچەی وەزارەتەکەش هاوکار بێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP