دواین هەواڵ

وەرزش‌

 پێش 2 هەفتە

شێره‌كانی‌ ڕافیدین میوانی‌ هۆنگ كۆنگ ده‌بن

دانەر ئەسڵان
پاڵاوتنه‌كانی‌ كیشوه‌ری‌ ئاسیا به‌رده‌وامن و ئه‌مڕۆ و شه‌وه‌كه‌شی‌ گه‌ڕی‌ 8 ی‌ دواخراوی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌ ده‌چن و كێبڕكێكان ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و كۆتایی‌ ده‌ڕۆن و دواجار له‌ هه‌ر 8 كۆمه‌ڵه‌كه‌ 8 هه‌ڵبژارده‌ی‌ خاوه‌نی‌ پله‌كانی‌ 1 سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن.

دواتریش 4 باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی‌ خاوه‌نانی‌ پله‌كانی‌ 2 له‌گه‌ڵیان سه‌رده‌كه‌ون و 12 هه‌ڵبژارده‌ پێك ده‌هێنن كه‌ دواتر ئه‌وانیش به‌ش ده‌كرێن بۆ 2 كۆمه‌ڵه‌ی‌ 6 هه‌ڵبژارده‌یی‌ و كێبڕكێی‌ چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌كه‌ن و خاوه‌نانی‌ پله‌كانی‌ 1 و 2 ی‌ هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ سه‌رده‌كه‌ون بۆ مۆندیال.

له‌ كاتێكدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كانی‌ خاوه‌نانی‌ پله‌ی‌ 3 له‌ هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌ ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌ و براوه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ كیشوه‌رێكی‌ تر كه‌ ئه‌ویش خاوه‌نی‌ نیو بلیت ده‌بێت ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌ و كێبڕكێ‌ ده‌كه‌ن له‌ سه‌ر ئه‌و بلیته‌ و براوه‌یان سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌كات بۆ مۆندیالی‌ قه‌ته‌ڕ.

به‌ واتایه‌كی‌ تر به‌ قه‌ته‌ڕی‌ وڵاتی‌ میوانداریكه‌ری‌ مۆندیالی‌ 2022 وه‌ 5 هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئاسیا به‌ ڕه‌سمی‌ له‌ مۆندیال دا كێبڕكێ‌ ده‌كه‌ن و پێ‌ ده‌چێت هه‌ڵبژارده‌ی‌ خاوه‌نی‌ نیو بلیته‌كه‌ی‌ تریش بتوانێت سه‌ركه‌وتن ده‌سته‌به‌ر بكات ئه‌و كات ئه‌ویش ده‌بێته‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئاسیاوی‌ ژماره‌ 6 له‌ مۆندیال دا ئه‌گه‌ر هات و توانی‌ ئه‌و نیو بلیته‌ی‌ تر بۆ كیشوه‌ری‌ ئاسیا ده‌سته‌به‌ر بكات.

لیستی‌ ته‌واوی‌ یارییه‌كانی‌ ئه‌مڕۆ و ئه‌مشه‌و هه‌ینی‌ كه‌ دواخراون له‌ گه‌ڕی‌ 8 وه‌:
سه‌عات 10 ی‌ به‌یانی‌
میانمار – قیرغیزستان
سه‌عات 5 ی‌ عه‌سر
فلیپین – گوام دواخراوه‌ له‌ گه‌ڕی‌ 7 وه‌
سه‌عات 5.30 ی‌ عه‌سر
كه‌مبۆدیا – ئێران
سه‌عات 7 ی‌ شه‌و
نیپاڵ – ئوسترالیا
سه‌عات 7.30 ی‌ شه‌و
هۆنگ كۆنگ – عێراق
سه‌عات 7.45 ی‌ شه‌و
ئیندۆنیسیا – ئیمارات
مالیزیا - ڤێتنام
سه‌عات 8 ی‌ شه‌و
ئه‌فغانستان – عومان
چین – دورگه‌كانی‌ ماڵدیف دواخراو له‌ گه‌ڕی‌ 7 وه‌
سه‌عات 9 ی‌ شه‌و
یه‌مه‌ن – ئۆزبه‌كستان
سه‌نگافورا - سعودیه‌
سه‌عات 10 ی‌ شه‌و
كوێت - ئه‌رده‌ن
كۆمه‌ڵه‌كان:
كۆمه‌ڵه‌ی‌ 1
1/ سوریا 7 یاری‌ – 21 خاڵ
2/ چین 6 یاری‌ - 13 خاڵ
3/ فلیپین 6 یاری‌ – 7 خاڵ
4/ ماڵدیف 6 یاری‌ – 6 خاڵ
5/ گوام 7 یاری‌ – 0 خاڵ
كۆمه‌ڵه‌ی‌ 2
1/ ئوسترالیا 6 یاری‌ – 18 خاڵ
2/ ئه‌رده‌ن 6 یاری‌ – 13 خاڵ
3/ كوه‌یت 6 یاری‌ – 10 خاڵ
4/ نیپاڵ 7 یاری‌ – 6 خاڵ
5/ تایبیه‌ 7 یاری‌ – 0 خاڵ
كۆمه‌ڵه‌ی‌ 3
1/ هه‌ڵبژارده‌ی‌ نیشتمانی‌ عێراق 6 یاری‌ – 14 خاڵ
2/ ئێران 6 یاری‌ – 12 خاڵ
3/ به‌حره‌ین 7 یاری‌ – 12 خاڵ
4/ هۆنگ كۆنگ 6 یاری‌ – 5 خاڵ
5/ كه‌مبۆدیا 7 یاری‌ – 1 خاڵ
كۆمه‌ڵه‌ی‌ 4
1/ سعودیه‌ 6 یاری‌ – 14 خاڵ
2/ ئۆزباكستان 6 یاری‌ – 12 خاڵ
3/ فه‌ڵه‌ستین 7 یاری‌ – 7 خاڵ
4/ سینگافورا 7 یاری‌ – 7 خاڵ
5/ یه‌مه‌ن 6 یاری‌ – 5 خاڵ
كۆمه‌ڵه‌ی‌ 5
1/ قه‌ته‌ڕ 8 یاری‌ – 22 خاڵ
2/ عومان 6 یاری‌ – 12 خاڵ
3/ هندستان 7 یاری‌ – 6 خاڵ
4/ ئه‌فغانستان 6 یاری‌ – 5 خاڵ
5/ به‌نگلادیش 7 یاری‌ – 2 خاڵ
كۆمه‌ڵه‌ی‌ 6
1/ ژاپۆن 7 یاری‌ – 21 خاڵ
2/ تاجیكستان 7 یاری‌ – 10 خاڵ
3/ قیرغیزیستان 6 یاری‌ – 7 خاڵ
4/ میانمار 6 یاری‌ – 6 خاڵ
5/ مه‌نگۆلیا 8 یاری‌ – 6 خاڵ
كۆمه‌ڵه‌ی‌ 7
1/ ڤێتنام 6 یاری‌ – 14 خاڵ
2/ ئیمارات 6 یاری‌ – 12 خاڵ
3/ تایله‌ند 7 یاری‌ – 9 خاڵ
4/ مالیزیا 6 یاری‌ – 9 خاڵ
5/ ئیندۆنیسیا 7 یاری‌ – 1 خاڵ
كۆمه‌ڵه‌ی‌ 8
1/ كۆریای‌ باشور 4 یاری‌ – 10 خاڵ
2/ لوبنان 4 یاری‌ – 10 خاڵ
3/ توركمانستان 5 یاری‌ – 6 خاڵ
4/ سڕیلانكا 5 یاری‌ – 0 خاڵ
5/ كۆریای‌ باكور 0 یاری‌ – 0 خاڵ



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP