دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

دەستپاکی هەرێم: ھەر فەرمانبەرێک بە نایاسایی پلەی بەرز کرابێتەوە پلەکەی لێوەردەگیرێتەوە

هەرێم نیوز

سەرۆكی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی یاسای چاكسازیدا، پرۆسەی وردبینکردن لەدۆسیەی فەرمانبەرانی ھەرێم بەردەوامە و  ھەر فەرمانبەرێکیش بە نایاسایی پلەی بەرز کرابێتەوە، لێی وەردەگیرێتەوە.

حاكم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاکی ھەرێم لەلێدوانێکی رۆژنامەوانيدا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیدا وردبینی لە دۆسیەی فەرمانبەران دەكرێت و لە ئێستاشدا پرۆسەی وردبینیکردن لە هەموو وەزارەتەکانی حكومەتی هەرێم  بەردەوامەو ھەر فەرمانبەرێک بە نایاسایی پلەی بەرز کرابێتەوە، پلەکەی لێوەردەگیرێتەوە.

وتیشی، ھەر کاتێک وردبینیکردن لە دۆسیەی فەرمانبەران تەواو کرا، لیژنەی باڵای چاکسازی بڕیاری خۆی لەسەر پلە نایاساییەکان دەدات و ئەوكات داھاتێکی باش بۆ وەزارەتی دارایی دەگەرێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP