دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 2 هەفتە

هەوڵێك بۆ بۆردومانکردنی بنکەی ئاسمانی بەلەد پوچەڵكرایەوە

هەرێم نیوز
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، دەستيان بەسەر چوار سەکۆی موشە کیدا گرتووە كە ئامادەكرابوون بۆ هێرشكردنە سەربنكەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای بەدەستهێنانی زانیاری ورد، تیمەکانی دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ،  دەستیان بەسەر چوار ڕۆکێتی کاتیۆشادا گرت، کە لە چوار سەکۆدا جێگیرکرابون و ئامادەکرابون بۆ بەئامانجگرتنی بنكەی ئاسمانی بەلەد.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشكراشیكرد، سەکۆ موشەکییەکان لە ناوچەی زەنبوری سەر بەپارێزگای دیالە دۆزراونەتەوە، کە هاوسنوری پارێزگای سەڵاحەدینە .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP