دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 2 هەفتە

ئەمساڵ كورتهێنانی بودجەی ئەمەریكا گه‌یشتووه‌ته‌ %9.7

هەرێم نیوز

كورتهێنان بودجه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌شت مانگی رابردوو دا گه‌یشتۆتە  2.06 ترلیۆن دۆلار.

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه‌، كورتهێنانی بودجەی  ئه‌مساڵ گه‌یشتووه‌ته‌ %9.7 .

بەپێی  راپۆرته‌ ئابوورییه‌كانیش، بەرەنگار بونەوەی  كۆرۆنا و خه‌رجی ئه‌مه‌ریكا بۆ فریاكه‌وتنی ته‌ندرووستی، هۆكاری سه‌ره‌كی بوون لە كورتهێنانی بودجه‌ی ئەمریكا.

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژەی بەوەشكردووە، خه‌رجی له‌ نێوان مانگی ئۆكتۆبه‌ر بۆ مایۆی رابردوو، گه‌یشتووه‌ته‌ 4.67 ترلیۆن دۆلار، كه‌ %19.7ی زیاتره‌ له‌ خه‌رجی هه‌مان ماوه‌ له‌ ساڵی پێشووتر.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP