دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

نیچیرڤان بارزانی سەردانی ئیمارات دەکات

هەرێم نیوز

نیچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمیی جێنشینی ئەبوزەبی، سەردانی ئیمارات دەکات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی شێخ محەممەد بن زائید ئال نەهیان جێنشینی ئەبوزەبی رۆژی شەممەی داهاتوو 12-6-2021 دەچێتە وڵاتی ئیمارات و لەگەڵ شازادەی جێنشینی ئیمارات کۆدەبێتەوە.

لە رۆژی‌ 3- 5- 2021 كۆنسوڵی گشتیی ئیمارات سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كردو سڵاوی سه‌رۆک و سه‌رۆكوه‌زیران و جێنشینی ئه‌بو زه‌بیی به‌ نێچیرڤان بارزانی راگه‌یاند و بانگهێشتنامه‌یه‌كی شێخ محه‌ممه‌د بن زاید ئال نه‌هیان، جێنشینی ئه‌بو زه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌ چه‌كداره‌كانی، بۆ سه‌ردانی ئیمارات، راده‌ستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ تیایدا خواستی ئیماراتی بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌ هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

 

 

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP