دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا: ئێران به‌رده‌وامه‌ له‌ پشتیوانی گروپه‌ چه‌كداره‌كان

  1. هه‌رێم نیوز
    لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاندوه‌، ئێران هه‌رگیز وازناهێنێت له‌ پشتیوانی گروپه‌ چه‌كداره‌كان به‌ مه‌به‌ستی تێكدانی دۆخی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

    ئۆستن باسی له‌وه‌كردوه‌، كه‌ ئێران به‌رده‌وامه‌ له‌ پشتیوانی گروپه‌ چه‌كداره‌كان به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڕه‌شه‌كردنی له‌ دراوسێ هه‌رێمییه‌كانی، هه‌روه‌ك به‌رده‌وامیشه‌ له‌ په‌ره‌دان به‌ پڕۆگرامه‌ ئه‌تۆمی و موشه‌كه‌ بالیستییه‌كانی.

    ئه‌وه‌شی وتوه‌، به‌شێك له‌ بودجه‌ی‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی‌، بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ ئه‌و موشه‌كه‌ بالیستیانه‌ی‌ چه‌ند وڵاتێك وه‌ك ئێران ته‌رخانكراوه‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP