دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 2 هەفتە

كازمی بڕیارێكی بۆ تۆكمه‌كردنی سنوری عێراق-سوریا ده‌ركرد

  1. هه‌رێم نیوز
    مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانیکردوە، سنورەکانی عێراق له‌گه‌ڵ سوریا توندوتۆڵ بكرێنه‌وه‌.

    سنوری‌ عێراق-سوریا نزیكه‌ی 600 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و به‌هۆی بیابانه‌وه‌ كۆنترۆڵكردنی ئه‌سته‌مه‌، ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام هۆكاربوه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ له‌ نێوان هه‌ردو وڵات قاچاخی بكرێت و چه‌كداره‌كان دزه‌ بكه‌ن.

    مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ئەمڕۆ 10ی حوزەیرانی 2021. بڕیارێکی سەربازیی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئه‌و سنورانه‌ ده‌ركردوه‌و داوایکردوه‌ بە دانانی کامێرای چاودێری و زیادکردنی ھێزی سەربازی تۆكمه‌ بكرێت.

    به‌ وته‌ی‌ كازمی، "ئاسایشی سنوری سوریا گەورەترین ئاسته‌نگه‌ لە بەردەم سوپا و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، حکومەتیش ھەوڵە ھەواڵگرییەکانی چڕتر دەکاتەوە بۆ ئەوەی سنورەکان بپارێزێت".

    له‌ ئێستادا به‌شێكی زۆری ئه‌و سنورانه‌ له‌لایه‌ن گروپه‌ چه‌كداره‌كانی‌ حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ كۆنترۆڵ ده‌كرێن و باس له‌وه‌ده‌كرێت، بۆ هێنان و برده‌ی‌ چه‌ك و ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر ئه‌و سنورانه‌ به‌كاردێنن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP