دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 2 هەفتە

بانکی ناوەندی عێراق بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دادە بەزێنێت

هەرێم نیوز

بانکی ناوەندی عێراق لەهەنگاوێكدا بۆدابەزاندنی بەهای دۆلاری ئەمریكی بۆ خوار 150 هەزار دیناری عێراقی بڕیاریدا رێژەی فرۆشتن و خستنەبازاری دۆلار زیاتر بكات .

بانکی ناوەندی عێراق، ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەو ڕایگەیاند، کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕ هەفتانە 300 هەزار دۆلاریان پێدەفرۆشرێت، کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوی گەورە لە کڵاسی A هەفتانە 2 ملیۆن و 200 هەزار دۆلاریان پێ دەفرۆشرێت، کڵاسی Bی 750 هەزار دۆلاری پێ دەفرۆشرێت و کڵاسی Cی 70 هەزار دۆلاری پێدەفرۆشرێت بە شێوەی هەفتانە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی بانكی ناوەندی عێراق ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی هاتنە ناوەوەی برێکی زۆری دۆلار بۆ نێو بازاڕ و بانکەکان و نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو ئەوەش کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر دابەزاندنی بەهاکەی.  



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP