دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

وەزیری دەرەوەی توركیا: دەبێت مەخمور لەپەکەکە پاكبکرێنەوە

هەرێم نیوز

وەزیری دەرەوەی توركيا، داوا لە حکومەتی عێراق و ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان دەكات، پەکەکە لە کەمپی مەخمور ببەنە دەرەوە.

مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند،"ئەوان خەڵکی سڤیلیان لە کەمپی مەخموور نەکردووەتە ئامانج، تەنیا سەنگەرەکانی پەکەکەیان لە دەورووبەری کەمپی مەخمور كردۆتە ئامانجی هێرشەكانیان ".

دەشڵێت:"کەمپی مەخموور بووەتە هێلانەی پەکەکە و داوای لە حکومەتی عێراق و ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، پەکەکە لە کەمپەکە ببەنە دەرەوە."



 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP