دواین هەواڵ

وەرزش‌

 پێش 2 هەفتە

يانەکانی سوپەر لیگ لە ئینگلتەرا سزای شکاندنی 30 خاڵیان بە سەردا دەدرێت

دانەر ئەسڵان
ئاژانسی Sky Sport ی بەریتانی بڵاوی کردەوە کەوا یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا سزایەکی مادی 20 ملیۆن پاوەندی بە سەر ئەو 6 یانەیەی ئینگلتەرادا سەپاندووە کە بەشداری کردنیان لە پاڵەوانێتییە لە بارچووەکەی سوپەر لیگ ڕاگەیاند بوو کە ئەوانیش یانەکانی ( مانچستەر یونایتد و لیڤەرپول و مانچستەر سیتی و تۆتنهام و ئەرسیناڵ و چێڵسی).

بەیاننامەکەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا تیایدا هاتووە: ئەو یانانەی بە نهێنی بەشداری کردنیان لە سوپەر لیگ ڕاگەیاند سزایەکی مادی دەدرێن بە بڕی 20 ملیۆن پاوەند ئەگەر لە داهاتوودا بیریان لە هەر جۆرە یاخی بوونێکی هاوشێوە کردەوە ئەوا بە بڕی 200 ملیۆن پاوەند سزا دەدرێن و 30 خاڵیشیان لێ دەشکێندرێت.

لە کۆتایی دا Sky Sport دەپرسێت: ئێستا 20 ملیۆن لەو 6 یانەیە وەردەگیرێت ئایا بە سەر 14 یانەکەی تری پریمەر لیگ دابەش دەکرێت یاخود چارەنووسی ئەو بڕە پارەیە چی لێ دێت؟.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP