دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

بۆماوه‌ی‌ 45 رۆژ ئێران ڤیزای له‌گه‌ڵ عێراق هه‌ڵگرت

  1. هه‌رێم نیوز
    ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئێرانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بڕیاریداوه‌ ڤیزای‌ چونه‌ ژوره‌وه‌ بۆ هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی ئاسایی له‌گه‌ڵ عێراق هه‌ڵبگرێت.

    له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئێران، بڕیاریداوه‌ لیستێكی ئامادەکردوە بۆ هەڵگرتنی ڤیزای چونه‌ ناوه‌وه‌ بۆ هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی ئاسایی له‌ نێوان ئێران و عێراق بۆ ماوه‌ی‌ 45 رۆژ به‌مه‌رجێك هه‌مان رێكار له‌لایه‌ن عێراقیشه‌وه‌ بگیرێته‌ به‌ر.

    له‌ بڕیاره‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه‌، به‌هۆی سه‌ردانی زیاره‌تكارانی ئێران بۆ شوێنه‌ پیرۆزه‌كانی عێراق له‌ چله‌ی‌ ئیمام حوسه‌ین ئه‌و بڕیاره‌ دراوه‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP