دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لەهەولێر بۆهاوڵاتیانی وڵاتەكەی سەردانی عێراق مەكەن

هەرێم نیوز

كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لەهەولێر داوای لەهەوڵاتیانی وڵاتەكەی كرد كەسەردانی عێراق نەكەن.

ئەمرۆ چوارشەممە، كونسوڵخانەی ئەمریكا لەهەولێر لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبووك ئاگاداریی نامەیەكی  بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە، "بەهۆی پەتای كۆرۆنا، تیرۆر، رفاندن، گرژیی چەكداری و توانا سنووردارەكانی عێراق بۆ پارێزگاریكردن لەهاووڵاتییە ئەمریكییەكان، سەردانی وڵاتەكە مەكەن.

كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لەهەولێر، داواش لە هەموو ئەو كەسانەدەكات كە سەردانی كۆنسوڵخانەی ئەمریكا دەكەن و تەمەنیان لە 10 ساڵ زیاترە پێویستە ماسك بەكاربهێنن."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP