دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 2 هەفتە

ئەمرۆ جارێکی تر شاندی هەرێم دەچێتەوە بەغدا

هەرێم نیوز
شاندێکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بۆ پرسی جێبەجێکردنی یاسای بودجە دەچێتە بەغدا و بڕیارە رێککەوتنی کۆتایی بکرێت لەسەر ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان.



بەپێی زانیارییەکان "عێراق بەمنزیکانە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت لەسەر ئەو پرسەش ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بۆ رێککەوتنی کۆتایی لەسەر بودجە."

هەر بەپێی زانیارییەکان بەپێی زانیارییەکان شاندەکەی هەرێمی کوردستان لە وەزیری هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری بەغدا، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، وەزیری دارایی پێکدێن و لیژنەیەکی تەکنیکیش هاوسەفەری شاندەکە دەبن.

شاندەکە لەسەر وردەکاریی جێبەجێکردنی یاسای بودجە و ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکەن.

هەفتەی رابردوو قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆیە رایگەیاند، "لەگەڵ بەغدا لە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر ناردنی بەشە بودجە نزیکین، هەنگاوەکان بە باشی دەچنە پێشەوە."

وردەکاریی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە ماددە 11ی بودجەی عێراق جێگیرکراوە، بودجەی عێراق 130  ترلیۆن دینارە، پشکی هەرێمی کوردستان 13.9٪ یە، کە نزیکەی 11 ترلیۆن دینارە.

دوای وردبینیكردن لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم، بەپێی خاڵی دووەم لە ماددەی 11ی یاسای بودجە، پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان تاوەكو 30ی حوزەیرانی 2021  لیست و ژمارەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی بە بەغدا بدات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP