دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 پێش 2 هەفتە

بڕوانامەی بەرز!

نوسینی هابیل قابیل

پیویستە هانی مناڵەکەت بەیت و هاوکاری و ڕێنمایی بکەیت بۆ بەدەستهێنانی نمرەی بەرزو کۆڵێجی بەرز بەڵام هیچ پێویست ناکا فشار بخەیتە سەری ژیانی لێتێکدەیت لە پێناو شتێکدا کە هێشتا ڕوون نیە لە لات کە ئایە حەزی پێدەکات یا نا، ئەگونجی لەگەڵیدا یا نا.

هەندێجار هێنانی نمرەی بەرز دەبێتە نەهامەتی بۆ قوتابی،قوتابی هەبووە تەمەنای کیمیا بووە بەهۆی نمرەی بەرزەوە کە لەکۆلێژی ئەندازیاری وەرگیراوە ماڵەویان نەیانهێشتووە دایبەزێنێت بۆ کۆڵێژی زانست بەشی کیمیا،ئەیگووت ئەگەر ببمە ئەندازیاریش هەر ئەگەڕێمەوە بۆ لای کیمیاو تەواوی ئەکەم!

یا هەبووە لەئەندازیاری وەرگیراوە بەس ئەگەر بچوایتە بەشی زمانەوە ئەو موعجیزەی درووست ئەکرد ئەوەندە بەتوانا بووە لەزماندا .

کەم نین ئەوانەی بەهۆی بەرزی نمرەوە تووشی گرفت بوونە، ئەوەی گرنگە هاوکاربین نەک فشار و ترسهێنەربین لێگەڕێین با قوتابیەکان بەئارامی و باوەڕی خۆیانەوە  بخوێنن .

منداڵەکەت ئەشێ ببێتە دکتۆرێک بەس ڕەنگە تا مردن ئاسودە نەبێت، لەجیاتی خێر شەڕت بۆ بێت چونکە تاکێکی مونافیقی فاشیلت پێگەیاند و پێشکەشی کۆمەڵگات کرد.

پیشەو بەشەکان هەموویان گرنگ و خۆشن لەبنەڕەتدا بەس ئیتر ئەکەوێتە سەر ئەوەی کامەمان بۆ چی گونجاوین .

ئەشێ کچەکەت ببێتە مامۆستایەکی نموونەیی یا کوڕەکەت ببێتە كاسپكارێكی سەرکەوتوو هەموو کەسێ شانازی پێوەبکات.

دکتۆر جاسم سلطان، کە پزیشکی گشتی تەواکرد بەڵام یەک ڕۆژ کاری دکتۆری نەکرد، لەکاری جەستەی مرۆڤەوە چوو بەلای فکری مرۆڤەوە ،چونکە ئەڵێت حەزم لەوەی بزانم چین ئەوانەی لە دەوەری فیکر و هزری مرۆڤن .

ئێستاش یەکێکە لە موفەکیرەکانی جیهانی عەرەبی خاوەنی بڕۆژەیەکی گەورەی فیکرییە بەناوی ( مشروع النهضة). بۆیە بڕوانامەی بەرز، مەرج نیە سەرکەوتوو و بەختەوەرت بکات، ڕێگەکانی سەرکەوتن و بەختەوەری زۆر زۆرە . 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP