دواین هەواڵ

وەرزش‌

 پێش 2 هەفتە

دۆن ئاشکرای کرد

دانەر ئەسڵان

پاش ئەو دیمەنەی کە بڵاو بۆوە پاش تەواو بوونی یارییەکەی نێوان ئیسپانیا و پرتوگال کە تیایدا پیدری یاریزانی لاوی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا شتێکی بە دۆن کریستیانۆ وتووە.

ئەمڕۆ پرسیاری ئەو سات و دیمەنە لە کاپتنە مێژووییەکەی پرتوگال کرا لە وەڵام دا کریستیانۆ ئاشکرای کرد: (پیدری داوای درێسەکەی لێ کردم منیش پێم ڕاگەیاند کە پاش یارییەکە لە ژووری خۆگۆڕین درێسەکانمان دەگۆڕینەوە ئەویش ڕازی بوو، بەڵام پاش یارییەکە کاتێک بەرەو دەرەوەی یاریگاکە دەڕۆیشتم ئەزبیلکویتا قۆڵی ڕاکێشام و وتی: بەو درێسەوە ئەم یاریگایە جێناهێڵیت ئەوە هی منە ... ئیتر منیش پێم ڕاگەیاند کە بەڵێنم بە پیدری داوە و درێسی دووەمم بە ئەزبیلکویتا بەخشی).

ئەوەش بە کۆتا هات و ڕاستی بابەتەکە لە لایەن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە باس کرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP