دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

خامنه‌یی: ده‌نگدان به‌ وه‌ره‌قه‌ی‌ سپی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا حه‌رامه‌

  1. هه‌رێم نیوز
    عەلی خامنەیی، رێبه‌ری‌ باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له‌ فه‌توایه‌كدا وه‌ره‌قه‌ی سپی له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌و وڵاته‌ی‌ حه‌رامكرد.

    گۆڤاری‌ هێڵی حیزبوڵا، كه‌ له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی‌ عه‌لی‌ خامنه‌ییه‌وه‌ ده‌رده‌چێت، له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌ حوكمی ده‌نگدان به‌ په‌ڕه‌ی سپی به‌بێ ناونوسینی یه‌كێك له‌ كاندیده‌كان، وەڵامێکی خامنه‌یی بڵاوکردوەتەوە کە وتویه‌تی: ده‌نگدان به په‌ڕه‌ی‌ سپی هۆكاره‌كه‌ی‌ هه‌رچییه‌ك بێت، ئه‌گه‌ر ببێته‌ هۆكاری لاوازكردنی سیسته‌می ئیسلامی له‌ ئێران ئه‌وه‌ حه‌رامه‌".

    عه‌لی‌ خامنه‌یی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام داوا ده‌كات به‌شدارییه‌كی به‌رفراوان له‌ هه‌ڵبژاردنی 18ی‌ ئه‌م مانگه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌نی كۆماردا بكرێت.
  2. به‌پێی راپرسییه‌كانیش، كه‌ ناوه‌ندی ئیسبا-ی‌ ره‌سمی ئێران ئه‌نجامیداوه‌، رێژه‌ی‌ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتو سەرۆکایەتی ئێران ناگاته‌ 37%، ئه‌وه‌ش كه‌مترین رێژه‌ی‌ به‌شدارییه‌ له‌ پرۆسه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن، له‌ مێژوی كۆماری ئیسلامی ئێراندا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP