دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 3 هەفتە

حەوت ڕێنمایی‌ بۆ كاتی‌ نانخواردن

زانایان دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه‌، وه‌ك چۆن جۆره‌كان خۆراك گرنگییه‌كی‌ زۆریان بۆ ته‌ندروستی‌ مرۆڤ هه‌یه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ش به‌كارهێنانی‌ خۆراك به‌شێوه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست له‌كاتی‌ نانخواردندا سوودی‌ زۆر به‌مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌كاتی‌ نانخواردندا خۆراك به‌باشی‌ به‌كار نه‌هێنرێت، ئه‌وا زیان به‌ته‌ندروستی‌ مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت. پسپۆڕانی‌ بواری‌ خۆراك چه‌ند ڕێنماییه‌كیان داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی‌ نانخواردندا پیاده‌یان بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ته‌ندروستییه‌كی‌ بشامان هه‌بێت:

1- پێویسته‌ دوای‌ نان خواردن ڕاسته‌وخۆ میوه‌و سه‌وزه‌ نه‌خورێت، چونكه‌ خواردنی‌ میوه‌ دوای‌ نان خواردن، ده‌بێته‌ هۆكاری‌ ئاوسانی‌ گه‌ده‌، كه‌ پێویسته‌ دوو كاتژمێر دوای‌ نان خواردن یاخود كاتژمێرێك پێش نان خواردن بخورێت، سووده‌كه‌ی‌ زیاتره‌.

2- نه‌خواردنی‌ چایی‌ له‌دوای‌ نان خواردن ڕاسته‌وخۆ، چونكه‌ گه‌ڵاكانی‌ چا ڕێژیه‌كی‌ زۆر ترشیان تێدایه‌، ئه‌و ترشانه‌ش ده‌بنه‌ هۆكاری‌ وشككردنی‌ خواردنه‌كه‌و به‌ئاسانی‌ هه‌رس نه‌كرێت.

3- قایشی‌ پانتۆڵه‌كه‌ت شل نه‌كه‌یته‌وه‌ له‌كاتی‌ نان خواردندا، چونكه‌ ئه‌بێته‌ هۆكاری‌ پێچخواردن له‌ڕێخۆڵه‌كاندا.

4- دوای‌ نان خواردن جگه‌ره‌ مه‌كێشن، چونكه‌ كێشانی‌ جگه‌ره‌یه‌ك دوای‌ نان خواردن، وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ (10) جگه‌ره‌ت خواردبێت له‌كاتێكی‌ ئاساییدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ زۆر زیاتره‌ له‌كاتی‌ دیكه‌.

5- (نوستن) ڕاسته‌وخۆ دوای‌ نانخواردن ده‌بێته‌ هۆكاری‌ كه‌مبوونه‌وه‌و خابوونه‌وه‌ی‌ هه‌رس، كه‌ ئه‌مه‌ش هۆكاری‌ تووشبوون به‌نه‌خۆشی‌‌و هه‌وكردنی‌ ڕیخۆڵه‌كان زیاد ده‌كات.

6- خۆشتن دوای‌ نانخواردن، ده‌بێته‌ هۆكاری‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ په‌ستانی‌ خوێن له‌ده‌ست‌و قاچدا، كه‌ كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر نه‌ڕۆشتنی‌ خوێن بۆ ده‌وروبه‌ری‌ گه‌ده‌، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆكاری‌ ئه‌وه‌ی‌ گه‌ده‌ نه‌توانێت به‌باشی‌ كاره‌كانی‌ خۆی‌ جێبه‌جێ بكات.

7- ڕۆیشتن دوای‌ نانخواردن، هه‌ندێك كه‌س له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه‌ ڕۆیشتن ته‌مه‌نی‌ مرۆڤ درێژتر ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام له‌ڕاستیدا وا نییه‌‌و ڕۆیشتن ده‌بێته‌ هۆكاری‌ له‌كارخستنی‌ كرداری‌ هه‌رسكردنی‌ ئه‌و خواردنه‌ی‌، كه‌ تازه‌ خوراوه‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP