دواین هەواڵ

وەرزش‌

 پێش 3 هەفتە

پاڵاوتنه‌كانی‌ ئه‌مریكای‌ لاتین گه‌ڕایه‌وه‌

دانەر ئەسڵان

به‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی‌ نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كانی‌ بۆلیڤیا و ڤه‌نزوێلا یارییه‌كانی‌ گه‌ڕی‌ 7 ی‌ پاڵاوتنه‌كانی‌ كیشوه‌ری‌ ئه‌مریكای‌ لاتین به‌ مه‌به‌ستی‌ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی‌ 2022 ی‌ ده‌وڵه‌تی‌ قه‌ته‌ڕ ده‌ست پێ‌ كرده‌وه‌ كه‌ تیایدا و له‌م گه‌ڕه‌دا هه‌ڵبژارده‌كان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ ئاگرینیان هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كانی‌ تانگۆی‌ ئه‌رجه‌نتین و هه‌ڵبژارده‌ی‌ چیللی‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانی‌ سبه‌ی‌ هه‌ینی‌ سه‌عات 3 ڕووبه‌ڕووی‌ یه‌ك ده‌بنه‌وه‌ ئه‌و دوو هه‌ڵبژارده‌یه‌ی‌ كه‌ دوو یاری‌ كۆتایی‌ كۆتا ئه‌مریكایان ئه‌نجامدا له‌ 6 ساڵی‌ ڕابردوودا.

سامبای‌ به‌رازیلیش به‌ره‌به‌یانی‌ شه‌ممه‌ میوانداری‌ ئیكوادۆر ده‌كات و ئۆره‌گوایی‌ میوانداری‌ پاره‌گوای‌ ده‌كات و پیرۆ میوانداری‌ كۆڵۆمبیا ده‌كات.
لیستی‌ ته‌واوی‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كان:
شه‌وی‌ پێنج شه‌ممه‌
بۆلیڤیا – ڤه‌نزوێلا سه‌عات 10.15 ی‌ شه‌و
سه‌عات 1 ی‌ به‌ره‌به‌یان
ئۆره‌گوای‌ – پاراگوای‌
سه‌عات 3 ی‌ به‌ره‌به‌یان
ئه‌رجه‌نتین – چیللی‌
سه‌عات 5 ی‌ به‌یانی‌
پیرۆ – كۆڵۆمبیا
به‌ره‌به‌یانی‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌
سه‌عات 3.30 ی‌
به‌رازیل - ئیكوادۆر



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP