دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 پێش 3 هەفتە

بۆ ماوەی 15 ساڵ لەگەڵ تەرمی کەسێکدا ماوەتەوە

پیاوێکی ئوسترالی بۆ ماوەی 15 ساڵ لەگەڵ تەرمی کەسێکدا لە یەک خانودا پێکەوە ماونەتەوە، دوای ئەوەی کەسی مردوو دەیەوێت دزی لێبکات و دوای ململانێییەکی زۆر پیاوە ئوسترالییەکە دەیکوژێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی سکای نیوزی عەرەبی، ئەو پیاوە ئوسترالییە لەنێو ماڵەکەیدا کۆگایەکی هەڵگرتنی کەلوپەلی زیادەی هەبوە، دوای کوشتنی ئەو کەسە تەرمەکەی لەنێو ئەو کۆگایەدا هەڵدەگرێت و ماوەی 15 ساڵ لە پۆلیس و یاسا و کەسوکارەکەی دەشارێتەوە.

کەناڵی ئەی بی سی ئوسترالی لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بەوە کردوە کە پیاوێک بەناوی بروس ڕۆبەرتس لە سیدنی دەژی، شەوێک "دزێک" بەناوی شاین سنیلمان دێتە سەر ماڵەکەی و دەیەوێت پارە و زێڕ و کەلوپەلی بەنرخ لەو ماڵەدا "بدزێت"، بەڵام دواجار بروس پێیدەزانێت و لەنێو ماڵەکەی خۆیدا دەیکوژێت، بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبێت و ڕوبەڕوی دادگا نەبێتەوە، لە کۆگای ماڵەکەیدا پارێزگاری لە جەستەکەی دەکات و ماوەی 15 ساڵ بەشاراوەیی دەیهێڵێتەوە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردوە ئەو ڕوداوە لە ساڵی 2002ە،وە ڕویداوە، بەڵام لە ساڵی 2017 بروس ڕۆبەرتس دەمرێت و لەدوای خۆی ڕاستی ڕوداوەکە ئاشکرادەبێت.

لەلایەکی دیکەوە باس لەوە دەکەن ناوبراو 70 بوتڵی بۆن و خاوێنکردنەوەی ژینگەی لەو کۆگایەدا بەکارهێناوە، بۆ ئەوەی بۆنی تەرمەکە نەیەتە دەرەوەی ماڵەکەی، هەموو ئەوانەش بەهۆی کرێکارێکی چاککردنەوەی کەرەستە خزمەتگوزارییەکانەوە ئاشکرابون و کە لەو کۆگایەدا چاوی بەو ڕوفاكە كەتووە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئەوەیان ئاشکراکردوە ڕۆبەرتس لەو ماوەیەدا کەمتر چوەتە دەرەوە و تەنها لە بۆنە تایبەت و گەورەکاندا ماڵەکەی جێهێشتوە، لەدوای پشکنینی ماڵەکەشی لەلایەن پۆلیسەوە زیاتر لە 10 جۆری چەکی جیاواز دۆزراونەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP