دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 پێش 3 هەفتە

حەقیقەتی ئێمە لەنێوان قسەکانمان و کردەوەکانمان

نوێنەر یاسین

 کارڵ گۆستاڤ یۆنگ خاوەنی تیۆری دەروونزانی شیکاری دەڵێ: تۆ ئەوەی کە ئەنجامی دەدەی، نەوەك ئەوەی کە دەڵێی ئەنجامی دەدەم. مەبەستی یۆنگ ئەوەیە کەسێتی تاك بریتی نییە لەو قسانەی کە دەیکات، بەڵکو بریتییە لەو کردارانەی کە ئەنجامی دەدات، چونکە دەکرێ کەسانێ بەقسەکانیان بەجۆرێك خۆیان دەربخەن، بەڵام بەکرار جۆرێکی تر بن.

نموونەی ئەوکەسانە زۆرن کە بەقسەکانیان بەرگری لەشتێ دەکەن، کەچی بەکردار دژی دەوەستن، زۆرن ئەوکەسانەی بە قسە دیموکراتیخوازن و بە کردار دژی ئازادی و مافی تاکن، بەقسە دیندارو بە کردار بێ دین، بە قسە ڕۆشنبیرو بەکردار پوچبیرن.

لە قورئاندا ئەوکەسانە بە دووڕوو وەسف کراون، یەکێك لە نیشانەکانی دووڕوو ئەوەیە کە قسەو کرداری وەك یەك نییە، وەك لە قورئانی پیرۆز هاتووە: وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يُعْجِبُكَ قَوْلُهُ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيُشْهِدُ اللَّهَ عَلَىٰ مَا فِي قَلْبِهِ وَهُوَ أَلَدُّ الْخِصَامِ هه‌ندێ که‌س هه‌ن قسه‌و گوفتارو ده‌م پاراوییان له باره‌ی ژیانی ئه‌م دنیایه‌وه سه‌رسامت ده‌کات،

خوایش به شایه‌ت ده‌گرێت و ده‌ڵێت: دڵ و زمانم یه‌کسانن، له کاتێکدا ئه‌و سه‌رسه‌ختترین که‌سه له هه‌موو جۆره دوژمنایه‌تیه‌کدا. وَإِذَا تَوَلَّىٰ سَعَىٰ فِي الْأَرْضِ لِيُفْسِدَ فِيهَا وَيُهْلِكَ الْحَرْثَ وَالنَّسْلَ ۗ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الْفَسَادَ هه‌ر کاتێک ئه‌و جۆره که‌سه پشتی هه‌ڵکردو ده‌سه‌ڵاتی په‌یدا کرد؛ هه‌وڵ و کۆشش ده‌دات له زه‌ویدا تا ئاشوب به‌رپا بکات و خراپه بڕوێنێت و کشتوکاڵ له‌ناو ببات و پاکتاو کردنی ڕه‌گه‌زی ئه‌نجام بدات، بێگومان خوا فه‌سادو خراپه و تاوانی ناوێت. (البقرة:٢٠٤-٢٠٥) 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP