دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 پێش 3 هەفتە

ماسییەک لە ئوسترالیا، ماسیگرێک دەکوژێت

پۆلیسی ئوسترالیا رایگەیاند، ماسیگرێکی تەمەن 56 ساڵ لە وڵاتەکەدا گیانی لەدەستداوە، لە پاش ئەوەی ئەو ماسییەی کە راوی کردبو خۆی بە سنگیدا کێشاوە و بەهۆیەوە هەناسەی لێبڕیوە.

بەپێی هەواڵێکی Euronews، پۆلیسی هەرێمی باکوری ئوسترالیا رایگەیاند، پیاوێکی تەمەن 56 ساڵ لەگەڵ هەندێک لە هاوڕێکانی و ئەندامانی خێزانەکەی بە بەلەم لە بەندەری داروین سەرقاڵی راوەماسی بون، لە پاشاندا ماسییەکی گەورەیان راوکردوە. کاتێک ماسیگرەکە هەوڵیداوە ماسییەکە بۆ سەر بەلەمەکە رابکێشێت، ماسییەکە خۆی کێشاوە بە سنگی پیاوەکەدا و هەناسەی لێبڕیوە .

پۆلیسی ئوستڕالیا باسی لەوەشکرد، ئەندامانی خێزانەکەی و هاوڕێکانی چونەتە کەنار دەریاکە و هەوڵیانداوە لە رێگەی هەناسەدانی دەستکرد ژیانی بۆ بگەڕێنەوە، بەڵام هەوڵەکانیان بێسود بوە و گیانی لەدەستداوە، روداوەکەش کاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی دەرونی ئەو کەسانە بوە کە لە گەشتەکەدا بەشداریانکردوە.

لەساڵی 2018 روداوێکی هاوشێوە لە ئوسترالیا رویدا، کاتێک ماسییەک هێرشیکردە سەر ژنێکی ماسیگر و ملی بریندارکرد، بەڵام توانرا ژیانی ژنەکە رزگاربکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP