دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 پێش 3 هەفتە

لە تۆڵەی خیانەتدا

Fox News لە ئینگلیزییەوە :عەتا شەمێرانی

کریستینا دەڵێ: دوای دوو ساڵ لە خۆشەویستیی و عەشق، خۆشەویستەکەم خیانەتی لێکردم.. بێگومان خیانەت زۆر سەخت و بە ئازارە بەڵام من بە پێچەوانەی زۆربەی ژنان ئامۆژگاریان دەکەم کە بەرگە بگرن و لە تەبیعەتی پیاو و پەیوەندییە کاتییەکانیان تێبگەن ڕێک وەک ئەوەی کە من کردم.

پەیوەندیم بە خۆشەویستەکەم کرد و گوتم: لە پێشبڕکێیەکی تەلەڤزیۆندا دوو تیکتم بۆ خواردنی ئێوارە بۆ دەرچووە و ھەرگیز ئەو دڵخۆشییەی ئەوم لە بیر ناچێ لەو کاتەی کە ئەو خەبەرەم پێدا، چونکە یەک سەنتمان نەبوو.

شەو چووینە نایابترین رێستورانت و خۆشترین و گرانترین خواردنمان داواکرد و شەوێکی زۆر رۆمانسی بوو. ھەستم دەکرد ئەو دەدرەوشایەوە و لەو کاتەدا دیاریێکی زۆر تایبەتیم بە دزییەوە خستە گیرفانی، کە کاتێکی زۆر بیرم لێیکردبۆوە چ دیاریێکی پێببەخشم.

زۆر ڕاستگۆیانە پێیگوتم: زۆر سوپاست دەکەم کە لە گوناحم خۆشبووی.. تۆ نیعمەتی خوایت بۆ من.

گوتم: ئێ من وام چیبکەم! ھەمیشە میھرەبانم.

گوتی: زۆرم خۆشدەوێی.. سەرلەنوێ منی خۆشویستەوە و منیش سەرکەوتم.. سەرکەوتم.. ماچێکم لە روومەتی ڕاستی کرد و گوتم: دەچمە تەوالێت..

 لەدەرگای ڕێستورانت لە شەقامەكە... تاکسیم گرتوگەیشتمەوە ماڵ. بەڵام ئەو.. ئەمڕۆ دووەمین ساڵیەتی لە زیندان... کە من ڕۆیشتم نەیتوانیبوو پارەی خواردن بدا و کە پۆلیس هاتبوون پشکنیبوویان ئەو بڕە حەشیشەیان دۆزیبۆوە کە من وەک دیاریی لە گیرفانیم دانابوو، ئیدی کۆنتڕۆڵی لە دەستدابوو، پەلاماری پۆلیسی دابوو..

ئەو خۆشەویستەم زۆر بەختەوەربوو چونکە من دەمتوانی لەسەر ئەو خیانەتەی ھەردوو چاوی دەربێنم بەڵام میھرەبانیم رێگەی پێنەدام.. میھرەبانیی خاڵی لاوازیی منە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP