دواین هەواڵ

کلتور‌

 پێش 3 هەفتە

ته‌ڕه‌زان و ژنه‌كه‌ی‌ به‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌كه‌یان مردن

  1. هه‌رێم نیوز
    ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكی مردنی جۆی لارا، (ته‌مه‌ن 58 ساڵ) ئه‌كته‌ری‌ جیهانی‌ ناسراو به‌ ته‌ڕه‌زان-یان راگه‌یاند به‌هۆی تێكشكانی فڕۆكه‌ تایبه‌ته‌كه‌یانه‌وه‌.

    جۆی و گۆین لاراى هاوسه‌ری‌ و ژماره‌یه‌ك كه‌سی تر له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا بون و سه‌رجه‌میان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

    فڕۆكه‌كه‌ی‌ جۆی له‌ ده‌ریاچه‌ی‌ پێرسی برێست له‌ ویلایه‌تی تینیسی ئه‌مه‌ریكا پاش كاتێكی كه‌م له‌ فڕینی كه‌وتوه‌ته‌ خواره‌وه‌و هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵدراوه‌ سه‌رنشینانی‌ فڕۆكه‌كه‌ رزگاربكرێن، به‌ڵام هیچ كامیان رزگاریان نه‌بوه‌.

    جۆی له‌ زنجیره‌ فیلمی ته‌له‌فزیۆنی ته‌ڕه‌زان له‌ ساڵی 1996 تا 2000 سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌ ده‌ستهێنا، له‌ هه‌مان ناونیشانیشدا له‌ فیلمی ته‌ڕه‌زان له‌ مانهاتن كه‌ له‌ ساڵی 1989 به‌رهه‌مهات، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی‌ به‌ ده‌ستهێنا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP