دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 پێش 4 هەفتە

مەترسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ئامێرە زیرەکەکان

سەرچاوەی سەرەکی بەشێکی زۆری کێشەکانمان و تەمبەڵکردنمان هاتنی ئامێری زیرەکەکانە

هەرێم نیوز
سەرچاوەی سەرەکی بەشێکی زۆری کێشەکانمان و تەمبەڵکردنمان هاتنی ئامێری زیرەکەکانە، بەهاتنی ئامێری زیرەک مرۆڤایەتی بێ کار و لەقەفەزی ماڵ زیندان زیاتر کراوە .

لە هەموو ڕەهەندەکانەوە کاری کردووەتە سەر ژیانمان، هەتا ئامێرەکان زیرەکتربن زیاتر مرۆڤ بێ کار ترو تەمبەڵ ترو کێشەکان ئاڵۆزتر دەبن، بەداخەوە! چونکە مرۆڤەکان ناچار دەکەن زیاتر بێکاربن و زیاتر لەڕووی ئابوری و دەروونییەوە لاوازبن، زیاتر بەخراپی تۆڕەکانی گەیاندن بەکاربێت، ئەمەی باسمان کرد ئاماژەیەکی کورت و سادەی زیانی ئامێرەکانی سەردەم بوو، کەزۆرێکمان خۆڕسکانە یان بەعەمدی یان‌ نەزانانە کارەکانمان تێک دەدەین .

بالێرەدا تیشک لەسەریەکێک لەو لایەنە بخەین، لەناویاندا منداڵ بەنمونە : وەربگرین.
ئەمڕۆ دەچیتە هەرماڵێک بێدەنگ و ئارام، چەندین منداڵ دانیشتون نوزە و نقەیان لێنایە، هۆکاری ئەم بێ دەنگی و بێ جوڵەیە، هەموی مەڕحەمەتی مۆبایل و بەکارهێنانی ئینتەرنێتە نەک ژیری و بەهای پەروەردە.

ئەومۆبایلەی کەله ساڵەکانی ئایندە دەردەکەوێت لەسایدا ئێمە چیمان کێڵاو، چیمان دوورییەوە، ئەو مۆبایلەی کەوورد ودرووشت بێئاگایانە واخەریکە تەمەنمان لەکەناری ئەودا بەڕێدەکەین، ئەو مۆبایلەی کەخودی خۆی ئەکرێت بەمەستی زۆرباشە بەکاربێت، بەڵام ئێمە بە زۆری یان بۆسەرگەرمی، یان کات کوشتن، یان هەزاران یانی تر... بەکاری دەهێنین.

جائەچیتە هەرماڵێک خەریکە دەبێتە دیاردە ،هەموی خەریکی مۆبایلە، میوان دێت خێرا دەڵێت بێزەحمەت پاسۆردەکە چەندە؟ تەنها جەستەیەکی سارد و سڕ لە لاتە، ئەگەر لەپڕ پرسیارێک لەوەی تەنیشتت بکەیت، لەوەڵام دا دەڵێت : ها گوتت چی؟ ئەمە بەڵگەیە لەوەی تۆ هەرئەڵێی لەگەڵ ئەوت نەبووە، بگرە زۆرجار پێی ناخۆشە قسەی لەگەڵ بکەیت، بەڵام دەری نابڕێت، چونکە ئالودەبووە، جابێینەوە سەرمنداڵ و نەوەکانمان، ئەوە ئەوان بابووەستن، کە هەموو کار و کەسابەتیان بووە بەئەم مۆبایلە، ئەویش بەدابینکردنی هێڵێکی ئینتەرنێتێکی بێ سنور، کەئەوین و گەشەی هزری کۆمەڵایەتی سنوردارکرد، (بێ سانسۆر )، ئا ئەمە برینەکە هێندەیتر قوڵتردەکاتەوە، سەردەمەکەی واگۆڕاوە، هەرنەتزانی بەخۆت تەقیوە، چونکە بەداخەوە هەموو سێکتەرەکانی پەروەردە بەشێوەکی گشتی پەکخراوە، هەلی دامەزراندن بۆگەنجان نییە، بێکاری زۆر، کەمی هاوسەرگیری، زۆری تەڵاق و کوشتن، کێشە کۆمەڵایەتییەکان، بەشێکی زۆری دەرهاویشتەی مۆبایل و بەکارهێنانی خراپی ئامێرەکانی گەیاندنی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانن، بەڕاستی ئەتوانم بڵێم: "بەهاتنی تۆڕی کۆمەڵایەتی، زۆرێک ژیانی کۆمەڵایەتی لەدەستدا "تەواو ناوەکەی پێچەوانە بویەوە، هەر بۆیە سەردەمەکەی گۆڕاوە، بەڵکو سەردەم سەردەمی سەرگەرمی تەکنەلۆژیایە، گڵۆڵەی ئایندەی منداڵەکانمان لەلێژی دایە، تامۆدیلی تازەتر لە مۆبایل هاوردە بکرێت، وە تامنداڵەکانمان تەمەنی کەمتربێت، بەتایبەت لەسەرووی دووساڵییەوە، زیاتر سەری شۆڕکردووەتەوە و چاوی لەسەر شاشەیەکە، جا کێشەکە لەوەدایە ئەم شاشە تابچوکتربێت زیانی زیاترە، وە هەتا تەمەنی منداڵەکەش دیسان بچوکتربێت بەهەمان شێوە ڕاستەوانە، زیاتر کاریگەری خراپی هەیە.
جائەم منداڵەش سەیری چیدەکات؟
لەتازەترین توێژینەوە لەلایەن ئەنجومەنی پزیشکانی دەروونی ئەمریکاوە ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە "منداڵی خوار تەمەن دووساڵ بەهیچ جۆرێک نابێت سەیری شاشە زیرەکەکان بکەن "تەنانەت شاشەی تەلەفزیۆنیش .

بەداخەوە ئەمڕۆ ئەگەر ئامارێک لە خێزانی کورد وەربگرین، ئەتوانین بڵێین نزیکی %80 منداڵەکانمان دووچار یان ئالودەی مۆبایل یان ئایپاد وشاشە زیرەکەکان بوون، هاتنی ئەم ئامێرە زیرەکانە، ئێمەی تەمبەڵ و ناچالاکتر کردووە، تادەگاتە منداڵەکانمان .

جاباخەمی گەورەی ئێمە لەدوای پەیداکردنی بژێوی بۆخێزانەکانمان، پەروەردەی درووست بێت بۆمنداڵەکانمان، چونکە ئۆباڵی داهاتووی ئەوان لەگەردن وئەستۆی ئێمە دایە .
ئیدریس نوری
*ماستەر لە پەروەردەی تایبەت



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP