دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 4 هەفتە

ژماره‌ی جگه‌ره‌كێشان له‌ جیهان گه‌یشتووه‌ته‌ 1.1ملیار كەس

هەرێم نیوز

بەپێی تویژینەوەیەكی ته‌ندروستی  گۆڤاری لانسیت ژماره‌ی جگه‌ره‌كێشان له‌ جیهان گه‌یشتووه‌ته‌ 1.1ملیار كەس و 10 وڵاتیش یه‌ك له‌سه‌ر سێی جگه‌ره‌ كێشانی جیهان پێكدێنن، ئه‌وانیش ئه‌نده‌نووسیا، رووسیا، به‌نگلادش،  ژاپۆن،توركیا،ڤێتنام و فلیپینن. 

توێژینه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی كه‌ گۆڤاری  'Lancet' ئه‌نجامی داوه‌، دەریدەخات،له‌ ساڵی 2019 هه‌شت ملیۆن كه‌س له‌ جیهاندا به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ژماره‌ی جگه‌ره‌كێشانیش له‌ جیهاندا گه‌یشتووه‌ته‌ 1.1ملیار جگه‌ره‌كێش.

توێژینه‌وه‌یه‌كە هێمای بۆ ئەوەشكردووە، پێویسته‌ حكومه‌ته‌كان جه‌خت بكه‌ن سه‌ر ئه‌و پێشهاته‌ تازه‌یه‌و كاری جیدی بۆ بكه‌ن،  به‌تایبه‌ت كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ به‌ رێژه‌ی %89ی جگه‌ره‌ كێشانی جیهان گه‌نجن و ته‌مه‌نیان 25ساڵه‌.

توێژینه‌وه‌یه‌كەی گۆڤاری"لانسیت" 204 وڵاتی گرتووه‌ته‌وه‌، ته‌مه‌نی جگه‌ره‌كێشانی دیاریكردووه،‌ كه‌ له‌ نێوانی 15تاوه‌كو 25 ساڵدان.

ماریسا ریتسما خاوه‌نی توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت: زۆربه‌ی جگه‌ره‌كێشه‌كان تووشی (ئیدمان- خووپێگرتن) بوون، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت كه‌ ژماره‌ی جگه‌ره‌كێشان له‌ جیهان ئاسته‌كه‌ی به‌رزتر بێته‌وه‌، راشیگه‌یاند،  زوو كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌و رێژه‌یه‌ وا ده‌كات گه‌نجانی جگه‌ره‌ كێش ده‌ستی لێهه‌ڵبگرن و نه‌بنه‌ جگه‌ره‌ كێشی به‌رده‌وام.

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات 10 وڵاتی جیهان "یه‌ك له‌سه‌ر سێی"جگه‌ره‌ كێشانی جیهان پێكدێنن، ئه‌وانیش ئه‌نده‌نووسیا، رووسیا، به‌نگلادش،  ژاپۆن،توركیا،ڤێتنام و فلیپینن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP