دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 پێش 4 هەفتە

کۆمپانیایەکی بەریتانی ساڵی داهاتوو گەشتیار دەنێرێتە سەر مانگ

یەکێک لەکەشتییەکانی کۆمپانیای فێرجین گالاکتیک لەسەر مانگ

هەرێم نیوز
کۆمپانیای ڤێرجین گالاکتیک کە لەلایەن دەوڵەمەندی بەریتانی، ریچارد برانسۆن خاوەندارێتی دەکرێت رۆژی شەممە لە ویلایەتی نیو مەکسیکۆ، کەشتییەکی ئاسمانی ناردە بۆشایی ئاسمان بە مەبەستی تاقیکردنەوەی ناردنی مرۆڤ وەک گەشتیار بۆ بەرگە هەوای زەوی.

ڤێرجین گالاکتیک رایگەیاند کە بەسەرکەوتوویی کەشتیی ئاسمانیی "یونیتی ڤی ئێس ئێس" و دوو کەشتیوانی ناردووەتە بۆشایی ئاسمان، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ئاژانسی ناسا، دیمەنی کەشتییەکەی پێشانداوە و کە چۆن کەشتیوانەکان بەرەو بۆشایی ئاسمان دەنێرێت.

دواتر ریچارد برانسۆن لە هەژماری تویتەری خۆیدا رایگەیاند, دوو کەشتیوانەکە گەیشتوونەتە خولگەی زەوی. 

کۆمپانیای ڤێرجین گالاکتیک بڕیارە لە ساڵی داهاتووەوە بە مەبەستی بازرگانی گەشتیار بنێرێتە بەرگەهەوای زەوی. پێش ئەوەی کۆمپانیاکە بە فەرمی گەشتیاران بنێرێنە بۆشایی ئاسمان، ریچارد برانسۆن خۆی لە گەشتێکی تاقیکردنەوەدا گەشتی بۆشایی ئاسمان دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP