سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
11/05/2021
حیزبوڵای عێراق هه‌ڕه‌شه له به‌ریتانیا ده‌كات
هه‌رێم نیوز
کەتیبەکانی حیزبوڵای عێراقی، به‌ریتانیا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به هێرشكردنه سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له كه‌ربه‌لا.
شه‌وی 10ی ئایار، رۆژێك پاش كوشتنی ئیهاب وه‌زنی چالاكوانی مه‌ده‌نی له كه‌ربه‌لا، خۆپیشانده‌ران له شاری كه‌ربه‌لا هێرشیان كرده سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران و روی ده‌ره‌وه‌ی كونسوڵخانه‌كه‌یان سوتاند.
چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و خۆپیشانده‌ران، گروپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران-یان تۆمه‌تبار كرد به كوشتنی وه‌زنی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوبراو، له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2019وه عێراقی گرتوه‌ته‌وه، به‌رده‌وام به‌رامبه‌ر ئێران و سیاسه‌ته‌كانی له عێراق ره‌خنه‌ی ده‌گرت.
كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵا، كه یه‌كێكه له‌و گروپانه‌ی لایه‌نگری خۆی بۆ ئێران ناشارێته‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: هێزه‌كانی خراپه‌كاری و وێرانكردن له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌رده‌وام گه‌مه به ئاسایشمان بكه‌ن و سه‌قامگیریمان بشێوێنن به مه‌به‌ستی نانه‌وه‌ی دوبه‌ره‌كی و دروستكردنی قه‌یرانه‌كان له رێگه‌ی ئه‌و گروپانه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراون و لایانداوه".
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه، ئه‌وه‌ی له كه‌ربه‌لا ده‌گوزه‌رێت، به‌رهه‌می ململانێ و ركه‌به‌ری و پاكتاوی حساباته له‌نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌ی وابه‌سته‌ی پرۆژه پیلانگێڕییه‌كانی بێگانه‌ن و به‌ره‌و مردن پاڵ به گه‌نجه‌كانمانه‌وه ده‌نێن، تا دواتر بۆ مه‌به‌سته گڵاوه‌كانی خۆیان خوێنیان بقۆزنه‌وه.
له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا حیزبوڵا به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه له به‌ریتانیاو چه‌ند لایه‌نێكی ناو عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت: تاڵه‌كانی ئه‌و پیلانگێڕییه به ئاشكرا له باڵیۆزی به‌ریتانیای خراپه‌كار له به‌غداو به‌یروت ده‌چنرێت، بۆیه هه‌رده‌بێ ئه‌و ده‌وڵه‌ته داگیركاره چه‌په‌ڵه و هه‌مو هێزه نێوده‌وڵه‌تیی و هه‌رێمی و ناوچه‌ییه‌كان باجی ئه‌وه بده‌ن.
باڵیۆزی به‌ریتانیا چی وت؟
باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، له‌سه‌رجه‌م روداوه‌كانی كوشتن و رفاندنی چالاكوانانی عێراقی لێدوان و هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕیوه‌و به ئاشكرا نایشارێته‌وه كه میلیشیا چه‌كداره‌كانی شیعه، له پشت كوشتن و رفاندنی چالاكوانان و رۆژمه‌نوسانه‌وه‌ن.
پاش كوشتنی ئیهاب وه‌زنی، ستیڤن هیكی، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق له لێدوانێكدا بۆ /ئه‌لعه‌ره‌بییه/ وتی: پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی له كوشتنی چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسی عێراقیه‌وه گلاون لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، كه ئێران پشتیوانی له‌و میلیشیانه ده‌كات له كوشتنی چالاكوانانه‌وه گلاون و به‌ریتانیاش زانیاری داوه به حكومه‌تی عێراق له‌وباره‌یه‌وه، بۆیه پێویسته هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌ستوه‌ربده‌ن.
باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، له سیمینارێكدا له هه‌ولێر كه 22-4-2021 بۆی سازكرا، رایگه‌یاند، "ئاسایش و سه‌قامگیری له هه‌ولێر باشترینه‌و له به‌غداد كۆمه‌ڵێك ئاڵنگاری هه‌یه له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه روبه‌ڕومان ده‌بێته‌وه له به‌غداد."
ستیڤن هه‌ر له‌و سیمیناره‌دا وتی: عێراق به‌لای به‌ریتانیاوه وڵاتێكی گرنگه.. به‌ریتانیا هیچ ئه‌جێندایه‌كی شاراوه‌ی نییه په‌یوه‌ندی به عێراقه‌وه هه‌بێت و ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پێكه‌وه گه‌شه‌بكه‌ن."
ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت دامه‌زراوه‌كان له حكومه‌ته‌كانی به‌غداو هه‌ولێر به‌هێزبن، چونكه سه‌قامگیری نایه‌ته ئاراوه ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌كان به‌هێزنه‌بن و سوپا‌و دادگا‌و حكومه‌ت به‌هێز نابن.
له 10-3-2021یش باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق رۆژێك پاش تیرۆرکردنی جاسب عه‌بود حه‌تاب، باوكی عه‌لی، كه یه‌كێكه له چالاكوانانی عێراقی و ماوه‌ی دو ساڵه له‌لایه‌ن گروپێكی میلیشیای شیعه‌وه له شاری میسان رفێنراوه‌و سوراخی نییه، وتی: تیرۆركردنی جاسب عه‌بود بیرهێنانه‌وه‌یه‌كی ترسناكه له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كردن له چالاكوانان و ئه‌وانه‌ی ئازایانه له‌پێناو دادپه‌روه‌ریدا ده‌جه‌نگێن.
هاوكات ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه: "پێویستییه‌كی زۆر هه‌یه بۆ لێپێچینه‌وه‌و ناكرێت هیچ گروپێك له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاساوه بن".
گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له پشتی رفاندن و كوشتنه‌كانه‌وه‌ن
له دوای سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كانی مانگی تشرینی 2019 له به‌غداو شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق، كه زیاد له 800 خۆپیشانده‌رو چالاكوان و رۆژنامه‌نوسی تێدا كوژراو 25 هه‌زار برینداریشی لێكه‌وته‌وه، ده‌ستی تۆمه‌ت بۆ ئه‌و گروپه میلیشیانه درێژ ده‌كرێت كه ئێستا به‌ناوی جیاوازه‌وه له‌ناو حه‌شدی شه‌عبیدا چالاكی ده‌كه‌ن.
به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و خۆپیشانده‌رانه‌وه، میلیشیاكانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی و نزیك له ئێران به سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان و رفاندن و كوشتنی چالاكوانان و ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه روماڵی روداوه‌كان ده‌كه‌ن.
15/2/2021 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وەزیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌ستگیركردنی "باندی مردن"ی راگه‌یاند، كه له‌ماوه‌ی رابوردودا به‌رپرس بوه له كوشتنی ده‌یه‌ها رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی مه‌ده‌نی و فه‌رمانبه‌ر و خه‌ڵكی سڤیلی شاری به‌سره.
سه‌رۆكی باندی مردن و هاوكارێكی سه‌ره‌كی تری له ئێستادا هه‌ڵاتون بۆ ئێران و به‌پێی زانیارییه‌كان عێراق به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا هیچ وه‌ڵامێكی جدی نه‌دراوه‌ته‌وه.
ده‌ستگیركردنی ئه‌و بانده كۆمه‌ڵێك پرسیاری سه‌باره‌ت به گه‌شتن به سه‌رۆكی بانده‌كه‌و ئه‌و لایه‌نه‌ی پشتیوانی ده‌كات له شه‌قامی عێراقیدا وروژاند.
به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، كه بۆ ئیندپێندت-ی عه‌ره‌بی قسه‌یان كرد، چه‌ند لایه‌نێكی ده‌سه‌ڵاتدار رۆڵیان هه‌بوه له ئاودیوكردنی چه‌ندین داواكراو له دۆسیه‌ی كوشتنی چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسان به‌ره‌و وڵاتی ئێران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا به‌و رۆژنامه‌یه‌ی وتبو: "عێراق داوای له ئێران كردوه 70 داواكراویان راده‌ست بكات، له‌ناو ئه‌و داواكراوانه‌ش سه‌رۆكی باندی مردن هه‌یه".
له 8ی شوبات، ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆكی ده‌زگای دادوه‌ری ئێران هاته عێراق، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان یه‌كێك له‌و دۆسیه سه‌ره‌كییانه‌ی له‌گه‌ڵیدا باسكرا، راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه بوه، كه ئێستا له ئێران داڵده دراون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای عێراقی بۆ ئیندپێندت-ی عه‌ره‌بی، رایگه‌یاندبو: "لایه‌نی عێراقی به لایه‌نی ئێرانیان وتوه، ئێران بوه به گه‌نجینه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغی داواكراوان له چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی كوشتنی چالاكوانان و پێویسته راده‌ست بكرێنه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه دزه بكات بۆ ناو میدیاكان".
جاسب عه‌بود حه‌تابی تیرۆركرا‌و، سه‌باره‌ت به‌و لایه‌نه‌ی كوڕه‌كه‌ی رفاندوه له لێدوانێكدا وتبوی، كوڕه‌كه‌ی له خۆپیشاندانه‌كانی مانگی تشرینی 2019 ره‌خنه‌ی توندی له گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به ئێران ده‌گرت، ئه‌و گروپه‌ش ئه‌نساروڵا ئه‌لئه‌وفیا-ن و له‌وباره‌یه‌وه به‌ڵگه‌ی ته‌واوه‌تی له به‌رده‌ستدایه له دادگای میسان.
ئه‌وه‌شی خستبوه‌ڕو، شه‌وی رفاندنه‌كه‌ی، هه‌واڵگری عێراقی شوێنی كوڕه‌كه‌یان ئاشكراكردوه‌و له باره‌گای ئه‌و گروپه‌دا بوه، به‌ڵام دوای ئه‌وه ته‌له‌فونه‌كه‌شی داخرا.
كازمی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گروپانه بێتوانایه
لە کانونی یەکەمی 2020دا هەشت رێکخراوی تایبەت بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ رایانگەیاند، حکومەتی عێراق نەیتوانیوە بەرپرسیارێتییەکانی جێبەجێبکات و تاوانباران بدۆزێتەوە و سزایان بدات، راوێژکارانی باڵای حکومەتیش بۆ ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس_یان رونکردوەتەوه، بە گوێرەی لێکۆڵینەوە و زانیارییە هەواڵگرییەکانیان، ئەنجامدەرانی ئەو کوشتنانە ئەندامی هێزە سەربازییەکانی وڵات بون.
جاسب عه‌بود حه‌تاب، باوكی عه‌لی پارێزه‌ر، بۆ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه وتبوی: "چه‌ند جارێك داوای كازمیم كردوه‌و په‌یامم بۆ ناردون ئه‌و كه‌سانه ده‌ناسم كه كوڕه‌كه‌میان رفاندوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كانم بێزاری ده‌كات تا ئێستا نه‌یبینیم".
وتیشی: دواتر به ته‌له‌فون به كازمیم وت ئه‌و چه‌كدارانه باره‌گایان هه‌یه له جادرییه، ئه‌ویش به‌ڵێنیدا له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا كوڕه‌كه‌م بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌و فه‌ریق محه‌مه‌د به‌یاتی راسپارد به‌شوێن كێشه‌كه‌دا بڕوات، به‌ڵام پاش چه‌ند رۆژێك ده‌نگیان نه‌ماو وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانمیان نه‌ده‌دایه‌وه.
جگه له له خۆپیشاندانه‌كانی عێراق كه بۆ ئاشكراكردنی بكوژان و رفێنه‌رانی خۆپیشانده‌ران و چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسان رێكده‌خرێن، فشاری نێوده‌وڵه‌تیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌یه بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی له پشت كوشتنه رێكخراوه‌كانه‌وه‌ن و زۆربه‌ی تۆمه‌تباركردنه‌كانیش ده‌ڕواته‌وه سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران كه ئێستا خۆیان له‌ناو حه‌شدی شه‌عبیدا رێكخستوه؛ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌ركی حكومه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی كازمی قورس كردوه‌و توانای هه‌ر جوڵه‌یه‌كی له‌به‌ر بڕیوه كه به ئاراسته‌ی ئاشكراكردن و ده‌ستگیركردنی بانده‌كانی كوشتنی خۆپیشانده‌ران ده‌ینێت.
هەواڵی پەیوەندیدار
19 کاتژمێر پێش ئێستا
لەناو قوڵایی قەیرانەکاندا دەرفەتی گەورە دروستکرد سەرکردە مەزنەکان هیچ کات بێ ئومێد و تەسلیم نابن
2 رۆژ پێش ئێستا
باڵندەى شین، داهێنانى ئیسرائیلى و بەڵاى گیانى ئێرانییەکان
2 رۆژ پێش ئێستا
راپۆرتێک دەستدرێژی و ئازاری سێکسی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەرانبەر بە خۆپیشاندەران ئاشکرا دەکات
هەواڵی زیاتر
9 کاتژمێر پێش ئێستا
مەسرور بارزانی: شەهیدانی بۆردوومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی هەمیشە لە یادمانن
9 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی موچە و چەندپرسێکی گرنگی تر کۆدەبنەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
بەیاننامەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت
زۆرترین بینراو
1
2 رۆژ پێش ئێستا
راپۆرتێک دەستدرێژی و ئازاری سێکسی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەرانبەر بە خۆپیشاندەران ئاشکرا دەکات
2
1 رۆژ پێش ئێستا
ئۆتۆمبێلێک دەستی بەسەرداگیرا کە زیاتر لە 6 ملیۆن دینار غەرامەی تیژڕەوی هەبووە
3
4 رۆژ پێش ئێستا
بەرپرسێکی ئیسرائیل: هێرشەكەی ئیسرائیل زیانی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران گەیاندووە
4
6 رۆژ پێش ئێستا
سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران رادەگەیەنرێت
5
2 رۆژ پێش ئێستا
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک کۆماری تورکیا و عێراق بڵاوکرایەوە
6
6 رۆژ پێش ئێستا
ئەی بی سی نیوز: فەرماندەکانی سوپای پاسداران لەژێرزەمینەکاندا خۆیان شاردووەتەوە
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP