سه‌ر ئێشه ئاماژه‌یه‌كه بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی هه‌ندێك فه‌رمانی جه‌سته، یان نیشانه‌یه‌كه بۆنه‌خۆشیه‌ك، وه‌ك جیوبی لوت، به‌ڵام باشتروایه به‌بێ په‌نابردن بۆده‌رمان به‌رێگایه‌كی سروشتی‌و له‌رێگه‌ی چه‌ند رێنامایه‌كی ئاسانه‌وه لێی دوربكه‌وینه‌وه له‌وانه:
1- ئاوخواردنه‌وه‌ی زۆر، وشك بونه‌وه‌ی جه‌سته یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی سه‌رئێشه، كاتێك هه‌ستت به‌ئازاری سه‌رت كرد پێویسته به‌هێواشی ده‌ست بكه‌یت به‌ئاوخواردنه‌وه.
2-دوركه‌وتنه‌وه له‌ئامێری كۆمپیوته‌ر، ئه‌و تیشكانه‌ی له‌ئامێری كۆمپیوته‌ره‌وه ده‌رده‌چێت ده‌بێتنه هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ئازاری سه‌ر بكه‌یت، بۆیه باشتر وایه كه‌مێك لێی دوربكه‌ویته‌وه‌و هه‌وایه‌كی پاك هه‌لمَژیت.
3- هه‌ناسه‌دان به‌هێواشی، كاتێك توشی سه‌رئێشه بویت، باشتروایه هه‌ناسه‌ی قوڵ له‌لوته‌وه هه‌لمژیت‌و به‌هێواشی له‌ده‌مه‌ووه بیده‌یته‌وه له‌پێناو هێوركردنه‌وه مێشكدا.
4-خواردنه‌وه‌ی چا له‌گه‌ڵ لیمۆ، خواردنه‌وه‌ی كوپێك چا‌و تێكه‌ڵكردنی ئاوی لیمۆ له‌گه‌ڵیدا به‌گه‌رمی پاشان خواردنه‌وه‌ی ده‌بێته‌هۆی ده‌ربازبون له‌سه‌رئێشه.
5-خه‌وتن له‌روناكیه‌كی كزدا، روناكی به‌هێز هه‌ستكردن به‌ئازاری سه‌رئێشه زیاد ده‌كات، بۆیه باشتر روایه له‌ژورێكدا بخه‌ویت روناكی كه‌م بێت.
6- شێلانی سه‌ر، ده‌توانرێت به‌نه‌رمی سه‌ر مه‌ساج یاخود بشێلرێت له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانیدا.