هەرێم نیوز
لەدوای هێرشە بەردەوامەكانی میلیشیاكان بۆ سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د له باكووری به‌غدا، كۆمپانیای به‌گه‌ڕخستنی ئێف 16 كانی عێراق 20 كارمه‌ندەی گواسته‌وه بۆ هه‌ولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان .
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی ئەمنیی عێراقییەوە، کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بڵاوی كردەوە، کۆمپانیای لووکهید مارتن، كەکۆمپانیای ئەمریکی بواری پیشەسازیی جەنگیە 70 کارمەندی لە بنکەی سەربازیی بەلەد هەبووە، 50 ـیان دەگەڕێنرێنەوە بۆ ئەمریکا و 20ی دیکەیان دەگوازرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
كۆمپانیای لۆكهید مارتن، گه‌وره كۆمپانیایه‌كی لۆجستی و ئه‌منی و سه‌ربازییه و بنكه‌ی سه‌ره‌كی له بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌ده له باكووری به‌غدا و ئه‌ركی ئه‌و كۆمپانیایه راهێنان و به‌گه‌ڕخستن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه ته‌كنیكییه‌كانی هێزی ئاسمانی عێراقه به تایبه‌تی له رووی به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی ئێف 16.
هاوكات جۆزێف لامارکا، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای لووکهید مارتن لە راگەیێنراوێکدا دەڵێت، "بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو راستییەی کە سەلامەتیی کارمەندەکانمان کاری هەرە لەپێشینەمانە، لووکهید مارتن تیمی فڕۆکە ئێف شازدەکانمان لە عێراق دەگوازێتەوە بۆ شوێنێکی دیکە."
پێشبینی دەكرێت بەهۆی ئەم بڕیارەی ی کۆمپانیای لووکهید مارتن فڕۆکە ئێف شازدەکانی عێراق نەتوانن بەشداری لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا بکەن، لە کاتێکدا ئەم قڕۆكانە لە شەڕی دژی داعش هاوکار و پاڵپشتی هێزە سەربازییە عێراقیەكانە.
دوێنێ له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، به هۆی مه‌ترسی گرووپه چه‌كدارییه‌كان و ئه‌و هێرشه مووشه‌كیانه‌ی ده‌یكه‌نه سه‌ر بنكه ئاسمانییه‌كه‌ی به‌له‌د، ئه‌و گه‌وره كۆمپانیا ئه‌منییه بڕیاری داوه كارمه‌نده‌كانی له عێراق بكێشێته‌وه و ئه‌وه‌ش به زیان بۆ عێراق ده‌شكێته‌وه.