دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10/05/2021

خۆپیشاندان لەكەربەلا دەستی پێكردەوە و دەنگی تەقەش دەبیسترێت

هەرێم نیوز
خۆپێشاندانەکان لە کەربەلا، دەستیانپێکردەوە و گرژیی و ئاڵۆزیی لەنێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست بووە.

ئەمشەویش لە کەربەلا،خۆپێشاندانی ناڕەزایی بۆ ئیدانەكردنی تیرۆر كردنی ئیهاب وەزنی، چالاکوانی دەستی پێكردەوە و خۆپێشاندەران داوای ئاشکراکردنی بکوژی خۆپێشاندەران و پاراستنی گیانی چالاكوانان دەكەن.

میدیا عێراقییەكان چەند دیمەنێكی خۆپیشاندەرانیان لە گۆڕەپانی ئەحرار لە کەربەلا، بڵاو كردەوە كە پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و حۆپیشاندەران دەردەخا و هێزە ئەمنییەکان هەوڵدەدەن بڵاوە بە خۆپێشاندەران بکەن، لەڕیگای گازی فرمسێکڕێژوە هاوکات دەنگی تەقەش دەبیسترێت. 

لەبارەی گرژی و سوتاندنی بارەگا حیزبی یەكانیشەوە عەمید فاهم گریتی، فەرماندەیەک لە ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلا رەتیکردەوە هیچ بارەگایەکی حزبی لە کەربەلا سووتێنرابێت و ڕایگەیاند،" ئەو هەواڵانەی لەو بارەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس دەکرێن راست نین. هێزە ئەمنییەکان لە کەربەلا بڵاوبوونەتەوە بۆ پاراستنی باڵەخانە حکومییەکان و شوێنە گرنگ و سەرەکییەکان.

رۆژی 9 ئا یاری 2021 ئا ژمارەیەک چەکدار کە ماتۆڕسکیلیان پێ بووە هێرشیان کردە سەر ئیهاب جەواد وەزنی، چالاکوانی خۆپێشاندانەکانی تشرینی یەکەم لە کەربەلا و تیرۆریانكرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP