دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 10/05/2021

ئەفسانەی فلۆرێنس مارتۆس،کچێك لە چاوەڕوانی خۆشەویستەکەیدا

رۆزا حە‌مە‌ ساڵح

فلۆرنس مارتۆس لە نێوان ساڵانی (1869-1943)ژیاوە، لە خێزانێکی ئۆرستۆکراتی و کچی ئەفسەرێکی باڵا بووە لە هەرێمی فۆرت بولاسکی ولایەتی جۆرجیا، فلۆرینس حەزی بەو ژیانە نامێنێت، بۆیە بڕیار دەدات لە نزیک دەروازەی ڕوباری سافانا ماڵێك لە زنج بۆ خۆی دروست بکات و تێیدا بژی، لە نزیک جۆرجی برای؛ کە پاسەوانی مەنارەی دورگەی کۆکۆسبور بووە.

فلۆرینس ڕۆژانە بە دەستە سڕێکەوە و شەوانە بە فانۆسێکەوە پێشوازی لەو کەشتیانە کردووە، کە گەیشتونەتە دەروازەی ڕوباری سافانا، بۆ ماوەی 44 ساڵ بەردەوام بووە، لەو ماوەیەدا توانیویەتی پێشوازی لە 50000 کەشتی بکات.

بۆچی فلۆرینس ئەو ژیانەی هەڵبژارد؟ وەک لە چیرۆکەکاندا باسی لێوەکراوە، فلۆرینس بۆیە ئەو ژیانی هەڵبژاردووە و بڕیاری داوە کە لە قەراخ ئەو ڕوبارەدا و لە ناو ئەو زنجەدا ژیان بگوزەرێنێت، کاتێ کە عاشقی کاپتنی کەشتیەک دەبێت و پەیوندی خۆشەویستی لە نێوانیاندا دروست دەبێت.

کاپتنەکە گەشتێک دەکات و پەیمانی ئەوەی پێدەدات کە لە دوای گەڕانەوە هاوسەرگیری بکەن و پێکەوە بژین، بەڵام لە دوای ڕۆیشتنی چیدی ناگەڕێتەوە، ئیدی فلۆرینس ڕۆژانە و بۆ ماوی 44 ساڵ لە چاوەڕوانی خۆشەویستەکەیدا دەبێت، ھەر بەو هۆیەوە پێشوازیش لەو کەشتیانە دەکات، بە ھیوای ئەوەی کە خۆشەویستەکەی لە ناو یەکێك لەو کەشتیانەدا بێت، بەڵام لە دوای ڕۆیشتنی چیتر نەگەراوەتەوە.

فلۆرنس مارتۆس یەکێکە لە ئەفسانەکانی سافانا، لە27 سەپتەمبەری ساڵی 1943، كە‌شتی SS Florence Martus بە ناوییەوە دروست دەکرێت، کە کەشتی (لیبرتی) پێدەوترێت وەك ڕێزلێنانێک بۆی. هەروەها پەیکەری کچێک لە چاوەڕوانیدا، لە لایەن پەیکەر تاشی بە ناوبانگ فیلیکس دی ویڵدۆن بۆ دروست دەکرێت و لە سەر ڕوباری سافانای ولایەتی جۆرجیا لە ئەمریکا دادەنرێ.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP