دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10/05/2021

بابەكر زێباری: توركیا 30 بۆ 35 خاڵی سەربازیان لە هەرێمی كوردستان داناوە

هەرێم نیوز

بابەکر زێباری، سوپاسالاری پێشووتری عێراق ڕایگەیاند، توركیا نزیکەی 30 بۆ 35 خاڵی سەربازیان  لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی كوردستان داناوە و دەشڵێت:"پێشتر تورکیا هەندێک بارەگای بچووکی هەبووە کە بە رێککەوتن بووە، بەڵام ئێستا بەبێ رێککەوتن و ئاگاداری هاتوونەتە نێو کوردستان".

بەپاساوی شەڕی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە ،توركیا بەردەوامە لەلەشكركێشیيەكانی بۆ ناو هەرێمی كوردستان چەندین بنكەی سەربازیشی لەناو خاكی هەرێمی كوردستان داناوە و بابەکر زێباری، سوپاسالاری پێشووتری عێراق بەكەناڵی ڕوو داوی ڕاگەیاند، "هەتا پەکەکە لەو ناوچانە بمێنێت تورکیا لەو ناوچانە ناکشێتەوە، تەنیا ئەگەر بێت و گوشارێکی گەورە لەلایەن عێراق یان لە دەرەوە لەسەریان بکرێت، ئەگینا ناکشێتەوە."

زیباری وتیشی، ئەو ناو چانەی توركیا هێزی لێ جێگیر كردوون بۆ تورکیا گرنگە، چونکە بەرزاییەکانیان بەدەستەوە دەبێت، بەڵام شاخەکانی کوردستان بەکێ پڕ دەبێتەوە؟ نە بە تورکیا، نە بە ئێمە نە عێراق و نە بە ئێران پڕ نابێتەوە. ئەگەر ئەو بابەتە بە سیاسی و هێمنانە چارەسەر نەکرێت، بە شەڕ چارەسەر ناکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP