چەند مووشەکێك ئاراستەی ئیسرائیل كران و حكومەتی ئەو وڵاتەش زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدا و ژمارەیەک شەقام و هێڵی شەمەندەفەریش لە باشووری وڵاتەکە جووڵەیان تێدا وەستێنرا.
بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەكە ڕاگەیاند و دەڵێت:" هێرشەكە لە تۆڵەی ئەو تووندوتیژییانەیە بەرامبەر خەڵک لە شێخ جەڕاح و مزگەوتی ئەقسا کراوە.
كەمێك پێش ئێستاش فڕۆکەکانی ئیسرائیل وەڵامی هێرشە مووشەکەکانیان دایەوە و غەززەیان بۆردوومان کردو تەندروستیی فەلەستین لەبارەی زیانەكانی هێرشەكەوە ئاشكرایكرد، نۆ کەس لەو بۆردوومانەدا کوژراون .
بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرزیش، توندوتیژییەکانی نێوان پۆلیسی ئیسرائیل و خۆپیشاندەرانی فەلەستینی لەقودس گەیشتۆتە لوتکە و زیاتر لە 300 کەس برینداربون.
لەسەرەتای مانگی رەمەزانی ئەمساڵەوە، توندوتیژییەکان لەفەلەستین پەرەیانسەند، ئەوەش دوای ئەوەی ئیسرائیل سوربونی خۆی لەسەر بەردەوامیدان بەپرۆژەی نیشتەجێکردن و فراوانکردنی چالاکییەکان لەقودس دوپاتکردەوە.