دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10/05/2021

حكومەتی هەرێم وردەكاری دانانی باجی بڵاوكردەوە

هەرێم نیوز

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، مامەڵەی هیچ کۆمپانیایەکی نەوت و گاز رایی ناکرێت تا پاکانەی باجی لەگەڵدا نەبێت

ئەمرۆ دوو شەممە، حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، "فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتی چاکسازی لە بواری باج رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد."

بەپێی راگه‌یه‌ندراوەكە، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، پێداگری له‌سه‌ر چاكسازی له‌ سیسته‌می باج ده‌كاته‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون

ئه‌مڕۆ فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتی چاکسازی لە بواری باج رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد.
چوارچێوەی هێڵە گشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری چاکسازی کە پێداگری لەسەر چاکسازیی سیستەمی باج بە شێویەکی دادپەروەرانە دەکاتەوە لە وەرگرتنی باج و گرتنەبەری هەموو رێکارێکی یاسایی و کارگێڕی بۆ رێگەگرتن لە خۆدزینەوە لە باجدان و میکانیزم و پێوەری تازە بۆ رێکخستنی باج و لەو پێناوەشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک رێکاری گرتۆتەبەر کە بریتین لە:
یەکەم: بە فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە وەرگرتنی باجی دەرامەت لەسەر بەرهەمە نەوتی و سوتەمەنییەکان و مەوادی کیمیایی تایبەت بە سوتەمەنییەکان و پاشەڕۆی سوتەمەنییەکان، باج بەم شێوەیە وەردەگیرێت کە لە رێکەوتی 5/3/2021 چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە:
ـ 7% باج لە بەها لە کاتی هاوردەکردن
ـ 4% باج لە بەها لە کاتی هەناردەکردن
دووەم: مامەڵەی هیچ کۆمپانیایەکی نەوت و گاز رایی ناکرێت تا پاکانەی باجی لەگەڵدا نەبێت.
سێیەم: وردبینیی بڕی باجی خەمڵێنراو لە لایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئەنجام دەدرێت.
چوارەم: دەبێ سەرجەم کۆمپانیاکانی دابینکار (Suppliers) خۆیان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، تۆمار بکەن.
پێنجەم: وەرگرتنی باج لە کارمەندی بیانی بواری نەوت و گاز کە لە رێکەوتی 17/1/2021 چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
10ی ئایاری 2021



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP