دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10/05/2021

هاوپەیمانان هاوكاری و یارمەتی دیكەیان گەیاندە دەستی پێشمەرگە

هەرێم نیوز

هێزەکانی هاوپەیمانان، بەشێکی دیکە لە کۆمەک و هاوکاریی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دابین دەکەن و رادەستی  وەزارەتی پێشمەرگەی دەكەن.

كۆڵۆ نێڵ ویل دایڤس، راوێژکاری سەربازیی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، رایگەیاند،" لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا، هێزەکانی هاوپەیمانان، بە چەند بەشێک هاوکاری و پاڵپشتیی دارایی و لۆجستیی پێشکە ش بە وەزارەتی پێشمەرگە کردووە".

ویل دایڤس، دەشڵێت:" ئامانج لەو کۆمەک و هاوکارییانە، بەهێزکردنی تواناکانی هێزەکانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان، ئەمەش پرۆسەیەکی بەردەوامە و هێزەکانی هاوپەیمانان، بەردەوام لەو رێگەیەوە، دەیانەوێت کۆمەک و هاوکاری پێشکەش بە لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بکەن".

هاوکاری هاوپەیمانان بۆهێزەكانی پێشمەرگە پێکهاتووە لە گوژمەیەک پارە، بۆ مووچەی مانگانەی پێشمەرگەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، چەک و تەقەمەنی و کەرەستە و کەلوپەلی شەڕکردن.

هاوكات عه‌مید روكن ئه‌میر كه‌ریم خورشید، به‌ڕێوه‌به‌ری میرەی سەربازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، سوپاسی هێزەكانی هاوپەیمانانی كردو ڕایگەیاند،" هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان گرنگ و پێویسته‌، بۆئه‌وه‌ی به ‌هه‌موو لایه‌ك بتوانن هێزێكی تۆكمه دروستبكەین، بۆ ‌رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش"




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP