هەرێم نیوز
تامی دوكوارس كه جه‌نگاوه‌رێكی دێرینی سه‌رده‌می
شه‌ڕی عێراقه و له‌ئێستادا له‌سه‌ر لیستی دیموكراته‌كان، نوێنه‌ری ویلایه‌تی
(ئیلینۆیس)ه له ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، داوای له جۆ بایدنی سه‌رۆكی
ئه‌مه‌ریكا كردوه كه فشاره‌كانی بۆ سه‌ر توركیا زیاد بكات له‌پێناو راگرتنی
چالاكییه دوژمنكارییه‌كانی دژبه كورد له رۆژئاوا.
ئه‌و نامه‌یه‌ی تامی دوكوارس حه‌ماسه‌تی بایدن
گه‌رموگوڕتر ده‌كات بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستێكی توند دژبه ئه‌نقه‌ره، هه‌رچه‌نده
په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مه‌ریكا زیاتر ئاڵۆز بوه به‌تایبه‌ت له‌پاش بڕیاره‌كه‌ی
بایدن بۆ ناساندنی قه‌تڵوعامه‌كه‌ی ساڵی 1915ی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌لایه‌ن توركیا
وه‌ك جینۆساید. هه‌رچه‌نده دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كی
دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆكی توركیا په‌ره‌پێدا، به‌ڵام
ئیداره‌ی بایدن فشاره‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌نقه‌ره زیاتر كرد دژبه پێشێلكاریه‌كانی
مافی مرۆڤ و كڕینی چه‌كی روسی.
له‌و نامه‌یه‌دا كه له 5ی ئه‌م مانگه
ئاراسته كراوه، دوكوارس داوای له بایدن كردوه هه‌نگاوی زیاتر بنێت بۆ پشتیوانی
له كوردی رۆژئاوا كه به‌وته‌ی ئه‌و "ئه‌و كوردانه شانبه‌شانی سوپای ئه‌مه‌ریكا
به‌رگرییان كرد له شه‌ڕی دژبه داعش."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا
ئیدانه‌ی تره‌مپ ده‌كات به هاندان و فوتێكردنی توركیا بۆ داگیركردنی ناوچه
كوردییه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا له ئۆكتۆبه‌ری 2019، كه ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێك
بو به‌وته‌ی ئه‌و بوه هۆی هێنانه‌كایه‌ی قه‌یرانی مرۆیی كه ژیانی ده‌یان
هه‌زار هاوڵاتیی مه‌ده‌نی تێكدا و بوه هۆی مه‌ترسیی هه‌ڵاتنی ده‌ستگیركراوانی
داعش و ده‌شڵێت ئه‌و هه‌نگاوه "زۆر به توندی متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئێمه‌ی
له‌ده‌ستدا."
"ئێستا ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و جارێكی
دیكه دیپلۆماسیه‌ت هاتوه‌ته‌وه نێوه‌ندی سیاسیه‌تی ده‌ره‌كیمان،" ئه‌مه
ده‌قی وته‌ی دوكوارسه له نامه‌كه‌یدا كه بۆ بایدنی ناردوه و به‌تایبه‌ت ده‌ست
سایتی (پۆله‌تیكۆ) كه‌وتوه. ده‌شڵێت: "پێویسته متمانه‌ی هاوپه‌یمان و شه‌ریكه‌كانمان
به‌ده‌ستبێنینه‌وه له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه نیشتمانییه‌كانمان."
به‌شێوه‌یه‌كی رونتر، دوكوارس داوای له بایدن
كردوه كه فشار بخاته سه‌ر ئه‌نقه‌ره بۆ راگرتنی چالاكییه به‌رده‌وامه
دوژمنكارییه‌كانی دژی كورد له رۆژئاوا و وه‌ك ئه‌ندامێكی ناتۆ پابه‌ندبونه‌كانی
خۆی جێبه‌جێ بكات له‌پێناو چاره‌سه‌ری ناكۆكییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی
ئاشتییانه.
له ئۆپه‌راسیۆنی ئۆكتۆبه‌ری 2019وه توركیا
و چه‌كداره به‌كرێگیراوه‌كانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا
داگیر كردوه كه سه‌رده‌مانێك له‌ژێر كۆنترۆڵی كورددا بون، هه‌ر له‌و كاته‌دا
توركیا و به‌كرێگیراوه‌كانی كاری تیرۆریستییان دژبه دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه
ئه‌نجامدا. له رێككه‌وتنێكدا كه مانگێك دواتر هاته كایه‌وه، ڤلادیمێر پوتنی
سه‌رۆكی روسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا رازی بون به‌وه‌ی
كه ده‌وریه و كاروانی سه‌ربازیی هاوبه‌شیان له ناوچه‌كه هه‌بێت.
توركیا به‌رده‌وام له هێرشدایه بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی
پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) كه ئه‌نقه‌ره پێی وایه ئه‌و گروپه تیرۆریسته،
ته‌نانه‌ت له نێو خاكی عێراقیشدا. كوردی رۆژئاوا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ڵێن
ئه‌وان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به په‌كه‌كه‌وه نیه كه به‌هه‌مان شێوه ئه‌و
گروپه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاشه‌وه وه‌ك تیرۆریست ده‌ستنیشانكراون، به‌ڵام زۆرێك
له به‌رپرسه باڵاكانی كورد له رۆژئاوا به فیعلی په‌یوه‌ندییان به په‌كه‌كه‌وه
هه‌یه.
هه‌ر له نامه‌كه‌دا، دوكوارس به‌هه‌مان شێوه
داوای له بایدن كردوه كه هاوكاری مرۆیی و یارمه‌تی و پاڵپشتی ده‌ره‌كی جێبه‌جێ
بكات له‌پێناو یارمه‌تیدانی كوردی رۆژئاوا له پڕۆسه‌ی دوباره بنیاتنانه‌ی ئه‌و
ژێرخانه داڕماوه كه به‌هۆی شه‌ڕی داعش و هه‌روه‌ها روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆناوه
وێران بوه.
دوكوارس كه به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی له فڕۆكه‌یه‌كی
هێلیكۆپته‌ری جۆری بلاك هاوك له‌لایه‌ن چه‌كداره عێراقییه‌كانه‌وه له 2004 هه‌ردو
قاچی له‌ده‌ستداوه، به‌هه‌مان شێوه داوای له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كردوه كه
به ئاشكرا دان بنێت به قوربانیدانی هێزه كوردییه‌كان له شه‌ڕی دژبه رێكخراوه
تیرۆریستییه‌كان و هه‌روه‌ها داواشی كردوه ڤیزای تایبه‌تی نیشته‌جێوبن بۆ كورد
دابین بكرێت كه له‌شه‌ڕی دژبه داعشدا یارمه‌تیده‌ر بون و هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی
به‌په‌له پێداچونه‌وه بكرێت به پرۆگرامی پێدانی ره‌گه‌زنامه به‌و كوردانه‌ی
هه‌ڵگری كارتی سه‌وزن (گرین كارت) و له‌كاتی شه‌ڕی كه‌نداوه‌وه پشتیوانی
سوپای ئه‌مه‌ریكا بون و له‌ماوه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپدا ئه‌و مافه‌یان راگیرا.
ئه‌و سیناتۆره كه له‌ماوه‌ی كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنی
2020ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكادا یه‌كێك بو له كه‌سه نزیكه‌كانی كه‌مپه‌ینی
بایدن، باسی له‌وه كردوه كه ئه‌و پێشتر زۆر دڵخۆش بوه به گفتوگۆی پێشتری
سه‌رۆك بایدن له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان
كه تیایدا ئه‌و نوێنه‌ره باسی له گرتنه‌به‌ری پێویست و به‌په‌له‌ی هه‌نگاوی
كرده‌یی كرد له رۆژئاوا.
"فره‌ستێك له ئارادایه بۆ باشبونه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندییه‌كان، كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی
سیاسه‌تی ده‌ره‌كیمان،" ئه‌مه وته‌ی دوكوارسه.
نوسینی: لارا سێلیگمان
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: فه‌لاح حه‌سه‌ن
سه‌رچاوه: پۆله‌تیكۆ
https://www.politico.com/news/2021/05/05/tammy-duckworth-turkey-biden-485454?fbclid=IwAR0qNJM6Hvu5BxiA-2cTUXuVsfrs8wCc2l86Wqkk8efnNwdgoC6HwDEGoFQ