دواین هەواڵ

جیهان‌

 09/05/2021

ئەمساڵ حەج دەکرێت

  1. هەرێم نیوز
    وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند، بڕیاریانداوە بەجێبەجێکردنی رێنماییە خۆپارێزییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە رێورەسمی حەج ئەنجامبدرێت.

    هیشام سەعید، وتەبێژی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودییە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەکرد، بڕیاریانداوە لەمساڵدا گەشتی حەج ئەنجامبدرێت، بەڵام سەلامەتی و تەندروستی هاوڵاتیان و بەشداربوانیش لەبەرچاو دەگرن.

    محەمەد عەبدلعالی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی سعودیە وتويةتي، هەرچەندە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەیەکجاری کۆتایی پێنەهاتوە، بەڵام چاودێری و کارکردنی بەردەوام بۆ روبەروبونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتەکە و بەتایبەتیش، لەکاتی رێورەسمی حەجدا دەگرنەبەر.

    بەگوێرەی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی سعوديية، تا ئێستا نزیکەی ١٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ڤاکسین بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکراوە.

    لەدوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەکۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩وە تا ئێستا ٤٢٥ هەزار کەس لە سعودیە توشی ڤایرۆسەکە بون، حەوت هەزار و ٥٩ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لەو وڵاتەدا گیانیان لەدەستداوە.

    لە سەرەتای ساڵی رابردودا، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە جیهاندا، رێکاری خۆپارێزی گیرانەبەر و لەو چوارچێوەیەشدا سعودیە لە سەرەتای مانگی ئازاری ٢٠٢٠دا پێدانی ڤیزای بەمەبەستی گەشتی عەمرە راگرت و لە مەراسیمی حەجیش تەنها رێگە بە ژمارەیەکی دیاریکراو لە هاوڵاتیانی ناوخۆی سعودیە درا کە بە پابەندبوون بە رێنماییەکانەوە حەج بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP