دواین هەواڵ

عێراق‌

 09/05/2021

كاروانێكی دیكەی ڤاكسین گەیشتە عێراق

هەرێم نیوز

وەزارەتی تەندروستی عێراق، گەیشتنی کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی فایزەری ڕاگەیاند و دەڵێت :"بەسەر بنکەکانی پێدانی ڤاکسیندا دابەشکراوە."

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند، كاروانێكی نوێی ڤاكسینی ڤایزەری گەیشتۆتە عێراق و  پشکی هەرێمی کوردستانیشی رەوانەی بنكە كانی ڤاكسین لەهەرێم كراوە .

حکومەتی عێراق، لەگەڵ کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی رێککەوتنێكی واژۆ كردووە بۆ كڕینی  چوار ملیۆن و 500 ھەزار ژەم لەو ڤاكسینە، لەو بڕەش پشکی ھەرێمی کوردستانی تێدایە.

ڤاکسینی فایزەر یەكێكە لەكاریگەرترین ڤاكسینەكانی دژ بەپەتای كۆرۆنا و خواستێكی زۆری لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان لەسەرە .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP