سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
09/05/2021
چالاكوانێكی دیاری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی تیرۆركرا‌و گروپەکانی نزیک لە ئێران بە کوشتنی تۆمەتبار دەکرێت
هه‌رێم نیوز
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له شاری كه‌ربه‌لا، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو، ئیهاب وه‌زنی، چالاكوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیان له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كوشت.
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌لاایه‌ن خۆیانه‌وه ده‌ستیان كردوه به كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه له‌سه‌ر روداوه‌كه.
ئەم کەسەی لە وێنەکەدا دیارەو هاوڕێیەتی تەرمەکەى ئیهاب دەکات لە ساتی بردنی بۆ نەخۆشخانە بە کوژراوی، گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران کە بە وەلائییەکان ناسراون تۆمەتبار دەکات بە کوشتنی دەڵێت: سەیرکەن میلیشیاکانی ئێران چی‌یان کردوە بە ئیهاب، ئەوە کاری ئەوانە.. هەمویان چەکی بێدەنگیان پێیەو چالاکوانان تیرۆر دەکەن".
كه‌ناڵی حوڕه نوسیویه‌تی، له‌ماوه‌ی رابوردودا به‌هۆی به‌شدارییان له خۆپیشاندان و گردبونه‌وه ناڕه‌زاییه‌كان دژ به هه‌ژمونی ئێران له ناوچه‌كانی باشور كوژراون.
جه‌واد له 7ی ئه‌م مانگه له په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك، وێنه‌ی منداڵێكی ده‌ستفرۆشی داناوه كه باس له‌خراپی دۆخی خێزانه‌كه‌ی ده‌كات و نوسیویه‌تی: ئه‌مانه رۆڵه‌كانی عێراقن، منداڵی به‌رپرسه‌كانیش له باڕه‌كانی ئه‌وروپا ده‌خۆنه‌وه‌و له زانكۆكانی له‌نده‌ن ده‌خوێنن، سه‌رشۆڕی و حه‌یاچون پاشه‌ڵی ناپاكان و تاوانباران و هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌یه هۆكاری ئه‌م دۆخه‌ن.
گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران ته‌نگیان به ده‌نگه ناڕازییه‌كان هه‌ڵچنیوه
له دوای سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كانی مانگی تشرینی 2019 له به‌غداو شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق، كه زیاد له 800 خۆپیشانده‌رو چالاكوان و رۆژنامه‌نوسی تێدا كوژراو 25 هه‌زار برینداریشی لێكه‌وته‌وه، بەردەوام ده‌ستی تۆمه‌ت بۆ ئه‌و گروپه میلیشیانه درێژ ده‌كرێت كه به‌ناوی جیاواز جیاوازه‌وه له‌ناو حه‌شدی شه‌عبیدا کۆکراونەتەوە.
بەڵام لەگەڵ ئەوەش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و خۆپیشانده‌رانه‌وه، میلیشیاكانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی کە نزیكن له ئێرانەوە به سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان و رفاندن و كوشتنی چالاكوانان و ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه روماڵی روداوه‌كان ده‌كه‌ن، کەچی حکومەت نەیتوانیوە ڕوبەڕوی ئەو گروپانە هیچ هەنگاوێک بنێت.
هەرچەندە فشاری ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌یه بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی له پشت كوشتنه رێكخراوه‌كانه‌وه‌ن و زۆبه‌ی تۆمه‌تباركردنه‌كانیش ده‌ڕواته‌وه سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران.
خودی ئێران بوه به په‌ناگه‌ی بكوژه‌كان
لە 15/2/2021 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وەزیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌ستگیركردنی "باندی مردن"ی راگه‌یاند، كه له‌ماوه‌ی رابوردودا به‌رپرس بوه له كوشتنی ده‌یه‌ها رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی مه‌ده‌نی و فه‌رمانبه‌ر و خه‌ڵكی سڤیلی شاری به‌سره.
سه‌رۆكی بانده‌كه‌و هاوكارێكی سه‌ره‌كی تری له ئێستادا هه‌ڵاتون بۆ ئێران و به‌پێی زانیارییه‌كان، عێراق به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی داوای راده‌ستكردنه‌وه‌یانی كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام تاران هێشتا هیچ وه‌ڵامێكی جدی نه‌داوه‌ته‌وه..
ده‌ستگیركردنی ئه‌و بانده كۆمه‌ڵێك پرسیاری سه‌باره‌ت به گه‌شتن به سه‌رۆكی بانده‌كه‌و ئه‌و لایه‌نه‌ی پشتیوانی ده‌كات له شه‌قامی عێراقیدا وروژاند.
به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، كه بۆ سایتی ئیندپێندت-ی عه‌ره‌بی قسه‌یان كردبو، چه‌ند لایه‌نێكی ده‌سه‌ڵاتدار رۆڵیان هه‌بوه له ئاودیوكردنی چه‌ندین داواكراو له دۆسیه‌ی كوشتنی چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسان به‌ره‌و وڵاتی ئێران.
سه‌رچاوه‌كە وتبو‌ی: "عێراق داوای له ئێران كردوه 70 داواكراویان راده‌ست بكات، له‌ناو ئه‌و داواكراوانه‌ش سه‌رۆكی باندی مردن هه‌یه".
له 8ی شوبات، ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆكی ده‌زگای دادوه‌ری ئێران هاته عێراق، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان یه‌كێك له‌و دۆسیه سه‌ره‌كییانه‌ی له‌گه‌ڵیدا باسكرا، راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه بو، كه ئێستا له ئێران داڵده دراون.
سه‌رچاوه باڵاكەی عێراق بە ئیندپێندتی راگه‌یاندبو: "لایه‌نی عێراقی به لایه‌نی ئێرانیان وتوه، ئێران بوه به گه‌نجینه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغی ئەو کەسانەی لە عێراق داواكراون له چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی كوشتنی چالاكوانان و ڕۆژنامەنوسان و پێویسته راده‌ستبكرێنه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه دزه بكات بۆ ناو میدیاكان".
كازمی بێتوانایه له ئاشكراكردنی بانده‌كانی كوشتن و رفاندن
لە کانونی یەکەمی 2020دا هەشت رێکخراوی تایبەت بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ رایانگەیاند، حکومەتی عێراق نەیتوانیوە بەرپرسیارێتییەکانی جێبەجێبکات و تاوانباران بدۆزێتەوە و سزایان بدات، راوێژکارانی باڵای حکومەتیش بۆ ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس_یان رونکردوەتەوه، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە و زانیارییە هەواڵگرییەکانیان، ئەنجامدەرانی ئەو کوشتنانە ئەندامی هێزە سەربازییەکانی وڵات بون، کە مەبەست هێزەکانی حەشدی شەعبیە.
جگه له خۆپیشاندانه‌كانی شارەکانی عێراق كه بۆ ئاشكراكردنی بكوژان و رفێنه‌رانی خۆپیشانده‌ران و چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسان رێكده‌خرێن، فشاری نێوده‌وڵه‌تیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌یه بۆئاشكراكردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی له پشت كوشتنه رێكخراوه‌كانه‌وه‌ن و زۆربه‌ی تۆمه‌تباركردنه‌كانیش ده‌ڕواته‌وه سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران كه ئێستا خۆیان له‌ناو حه‌شدی شه‌عبیدا رێكخستوه؛ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌ركی حكومه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی كازمی قورس كردوه‌و توانای هه‌ر جوڵه‌یه‌كی له‌به‌ر بڕیوه كه به ئاراسته‌ی ئاشكراكردن و ده‌ستگیركردنی بانده‌كانی كوشتنی خۆپیشانده‌ران ده‌ینێت.
هەواڵی پەیوەندیدار
22 کاتژمێر پێش ئێستا
لەناو قوڵایی قەیرانەکاندا دەرفەتی گەورە دروستکرد سەرکردە مەزنەکان هیچ کات بێ ئومێد و تەسلیم نابن
2 رۆژ پێش ئێستا
باڵندەى شین، داهێنانى ئیسرائیلى و بەڵاى گیانى ئێرانییەکان
2 رۆژ پێش ئێستا
راپۆرتێک دەستدرێژی و ئازاری سێکسی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەرانبەر بە خۆپیشاندەران ئاشکرا دەکات
هەواڵی زیاتر
12 کاتژمێر پێش ئێستا
مەسرور بارزانی: شەهیدانی بۆردوومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی هەمیشە لە یادمانن
12 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی موچە و چەندپرسێکی گرنگی تر کۆدەبنەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
بەیاننامەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت
زۆرترین بینراو
1
5 کاتژمێر پێش ئێستا
وەزارەتی خوێندنی باڵا: شەش هەزار سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگامان هەیە پێویستە عێراق دایانبمەزرێنێت
2
2 رۆژ پێش ئێستا
راپۆرتێک دەستدرێژی و ئازاری سێکسی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەرانبەر بە خۆپیشاندەران ئاشکرا دەکات
3
4 کاتژمێر پێش ئێستا
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە
4
1 رۆژ پێش ئێستا
ئۆتۆمبێلێک دەستی بەسەرداگیرا کە زیاتر لە 6 ملیۆن دینار غەرامەی تیژڕەوی هەبووە
5
4 رۆژ پێش ئێستا
بەرپرسێکی ئیسرائیل: هێرشەكەی ئیسرائیل زیانی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران گەیاندووە
6
6 رۆژ پێش ئێستا
سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران رادەگەیەنرێت
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP