دەرهێنەری ناوداری ڕۆژهەڵاتی كوردستان میهران شێری، لەبارەی درامای گورگەكان لەلاپەڕەی فەرمی خۆی لەنوسینێكدا سوپاس گوزاری خۆی بۆ هونەرمەندا ن و روشنبیرانی باشور دەردەبڕێت و لەبارەی درمای گورگەكانیشەوە كە ئێستا لە كەناڵی ئاسمانی كوردماكس پەخش دەكرێت دەنوسێت،"سوپاسی زۆرم بۆ كورد ماكس كه زنجیره درامای گورگه‌كانی لێوه په‌خش بوو، نمه‌كگیری وڵاته‌كه‌ی خۆمم، كوردستان كه هه‌موو خولیام پاراستنی خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌مه ".
دەقی نوسینەیكەی دەرهێنەر میهران شێری
رووداوه‌كانی ژیان بۆ هه‌ر ئینسانێك كێرڤی به‌رزو نزم و هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی زۆری هەیە ، ماوه‌یی چه‌ند ساڵێكه له هه‌رێمی كوردستان ئەژیم ، سه‌ره‌تا له شاری سلێمانی له ناو ئازیزان و هونه‌رمه‌ندانی قه‌درگرانی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی ئاشنا بووم . كاتێكی خۆش و به سوودم له‌گه‌ڵیاندا به‌سه‌ربرد و هه‌ر له‌وێ به هاوكاری و سپۆنسه‌ری كوردستان تی ڤی زنجیره درامای دووپشكم به ئه‌نجام گه‌یاند ، ئه‌وه‌ی گرنگه له‌سه‌ری بوه‌ستمه‌وه ئه‌و وێستگه‌یه‌ی ژیانمه له‌گه‌ڵ كوردستان تیڤی كه پاش درامای دووپشكیش وه‌ك كارمه‌ندێكی گرێبه‌ند كاری ده‌رهێنانم كرد بۆ به‌رنامه‌كانیان .
به‌هه‌رحاڵ وه‌ك وه‌فایه‌م بۆ ئه‌و شاشه‌یه‌ی كه منی به هونه‌رمه‌ندان و بینه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ناساند شاشه‌ی ره‌نگاڵه‌ی جوانی كوردستان تیڤی بوو كه سوپاسی گه‌وره‌و بچووكی كارمه‌ندانی ئه‌و كه‌ناڵه ده‌كه‌م كه ده‌ستگیرۆیی و ناساندنی كاری هونه‌ریمیان كرد .
ئیستاش به سوپاسی زۆرم بۆ كوردماكس كه زنجیره درامای گورگه‌كانی لێوه په‌خش بوو . نمه‌كگیری وڵاته‌كه‌ی خۆمم، كوردستان كه هه‌موو خولیام پاراستنی خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌مه .
له‌ناویاندا كوردستان تی ڤی و دواتریش كوردماكس قه‌رزارباریان كردم ، خۆشم یٔه‌وێن هه‌ر هه‌مووتان .