دواین هەواڵ

وەرزش‌

 08/05/2021

هەر بە خۆت زیزۆ و ڕیاڵ

دانەر ئەسڵان

هەردوو یانەکانی ئەتڵەتیکۆ مەدریدی پێشەنگ و بەرشەلۆنەی خاوەنی پلەی سێیەمی ڕیزبەندی لە لوتکەی ئەم گەڕەی لالیگادا یەکسان بوون کە بەمەش هیوایەکی چاکیان بە زیدان و کوڕانی بەخشییەوە تا هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بە مەبەستی پاریزگاری کردنەوە لە نازناوەکەیان وەک پاڵەوانی ئیسپانیا و بردنەوەی نازناوی ژمارە 35 لە یارییەکی ئاست مام ناوەند لە لایەن بەرشەلۆنە و ئاست بەرز لە لایەن ئەتڵەتیکۆوە هەردوو یانە لە سەر یاریگای کامپ نوی تایبەت بە بەرشەلۆنە ڕووبەڕوو بوونەوە هەردوولاش هیوای بردنەوەیان هەبوو تا خۆیان لە نازناوەکە نزیکتر بکەنەوە،

بەڵام هەواکە لە بەرژەوەندی کەسیان هەڵی نەکرد تا شەنی خۆیان بکەن و تەنها یەکسان بوون بەم یەکسان بوونەش ژمارەی خاڵەکانی ئەتڵەتیکۆ بەرز بۆوە بۆ 77 خاڵ لە پلەی یەکەم داو بەرشەلۆنەش بۆ 75 خاڵ لە پلەی دووەم بە شێوەیەکی کاتی تا ڕیاڵ یاری دەکات سبەی شەو کە ئەویش دان لە پێشەنگی جیڕ دەکاتەوە و بە بردنەوەشی ژمارەی خاڵەکانی لەگەڵ ئەتڵەتیکۆ هاوتا دەکاتەوە بە 77 خاڵ لەو حاڵەتەش دا ئەگەر هەردوو یانە مەدریدییەکە هەر 3 یارییەکەی کۆتایی وەرزیش ببەنەوە ئەوا یانەی شاهانە چانسی پارێزگاری کردن لە نازناوی لالیگای وڵاتی ئیسپانی زیاترە لە ئەتڵەتیکۆ بە هۆی ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕاستەوخۆی نێوانیانەوە و بۆ ساڵی 2 لە سەر یەک هەر خۆی پاڵەوان دەبێتەوە.

ئەنجامی کۆتایی یاری لوتکە بەرشەلۆنە 0 - ئەتڵەتیکۆ 0  



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP