دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 08/05/2021

ئەم ڕەفتارانەی جەستەت كەسی بەرامبەر بێزار دەكات !

قابیل قادر

هەندێك كەس جۆرێك خوی تایبەتیان هەیە ڕەنگە بەلای خۆیانەوە ئاسایی بێت بەڵام هۆكاربێت بۆ بێزاركردنی دەوروبەرەكەیان .

چەند ڕەفتارێك هەیە مرۆڤ دەینوێنێت و تەرككردن و وازلێهێنانیان ئەستەمە .

1- یاریكردن بە قژ : هەندێك كەس كاتێك لە ڕووی دەرونیەوە نائارام دەبن ئەوە یاری بەقژیان دەكەن ، ڕەنگە ئەم خوەی تۆ كەسی بەرامبەر بێزاربكات هەوڵبدە وازی لێبهێنیت .

2- ئەو كەسانەی زۆر متمانەیان بەخۆیان نیە ئەوە دەستەكانیان بەم شێوەیە توند دەكەن لەیەكتری ، ئاگاداربە ئەم خوە شتێكی باش ناڵێت لەسەر كەسایەتی تۆ .

3-زۆر جوڵاندنی دەستەكان لەكاتی قسەكردندا جۆرێكی دیكەیە لەو ڕەفتارانەی كە هەندێك كەس خویان پێوە گرتوە و زۆرجار بێئاگان لەجوڵاندنی دەستیان بەتایبەت ئەگەر چوبێتنە ناو قوڵای ئەو بابەتەی قسەی لەسەر دەكەن .

4- توڕەی و عەبوسی ڕوخسار جۆرێكی دیكەیە لەو ڕەفتارانەی هەندێك كەس خویان پێوە گرتوە : هەمیشە با خەندە لەسەر لێوەكانت بێت بۆ ئەوەی سەرنجڕاكێش بیت لای كەسی بەرامبەر .

5- پەرشوبڵاوی لە شێوازی قسەكردندا : ئەگەر بەم شێوەیە قسە دەكەیت ئەوە بیرت بێت خویەكی باش نیە ، كاتێك قسە بۆ بەرامبەرەكەت دەكەیت متمانەت بەخۆت هەبێت .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP