هەرێم نیوز
له 2018 به دواوه كاتێك دۆناڵد ترامپ بڕیاری كشانه‌وه‌ی 1500 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكای دا له سوریا، ئه‌و ستافه‌ی ئه‌مه‌ریكاو ئه‌جێنداكه‌یان له‌گه‌ڵ لاوازبونی هه‌ژمونی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سوریا دیارنه‌مان، كه ماوه‌ی سێ رۆژه هاتونه‌ته‌وه عێراق و گه‌وره‌و بچوكی به‌رپرسانی سیاسی‌یان بینیوه.
ئه‌و ستافه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه نوێنه‌رایه‌تی ئیداره‌ی نوێی واشنتن ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت په‌یامێكی نوێی ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌یان بده‌نه‌وه به گوێی سیاسییه‌كاندا له‌باره‌ی مانه‌وه‌و به‌رفراوانكردنی هه‌ژمونیان له عێراق.
له‌م نێوه‌نده‌دا گرنگی پێگه‌ی كورد له عێراق وه‌ك له به‌رنامه‌ی ئیداره نوێیه‌كه‌دا ده‌بینرێت، كه سه‌رۆكه‌كه‌ی به دۆستێكی دێرینی كورد‌و بارزانی ناسراوه؛ هه‌میشه له زاری به‌رپرسانی نوێی ئه‌مه‌ریكاوه ده‌بیسترێت.
ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مه‌ریكا به‌وه ناسراوه، كورد وه‌ك هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی واشنتن ده‌بینێت و پێیوایه پێگه‌ی به‌هێزی كورد له عێراق، له ڕوی ئه‌منی و سه‌ربازی و دواجاریش سیاسییه‌وه، هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ به‌هێزی پێگه‌و هه‌ژمونی ئه‌مه‌ریكا له به‌رامبه‌ر هه‌ژمونه‌كانی ئێران و توركیا له وڵاته‌كه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌میشه ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌نه‌وه پێویسته كورد به‌هێزه‌وه له به‌غدا ببینرێت و كه‌مترین به‌ریه‌ككه‌وتنی سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منی له نێوان هه‌ردو پایته‌خته‌كه (هه‌ولێر و به‌غدا) روبدات.
هه‌میشه ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌نه‌وه پێویسته كورد به‌هێزه‌وه له به‌غدا ببینرێت و كه‌مترین به‌ریه‌ككه‌وتنی سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منی له نێوان هه‌ردو پایته‌خته‌كه (هه‌ولێر و به‌غدا) روبدات
له‌و روانگه‌وه، ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا له ئێستادا كه عێراق به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خت ده‌ڕوات و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌نجامه‌كه‌ی گۆڕانكاری دیار له نه‌خشه‌ی سیاسی و پرۆسه‌ی ئیداره‌داندا بهینێته ئاراوه؛ گرنگی زیاتر به كورد ده‌دات و پێیوایه به‌بێ پێگه‌ی سیاسی و سه‌ربازی كورد، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی ئیداره‌كه‌یان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا دروستبێت، رۆشنایی نابینێت.
له ئێستاوه تا مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتو، كه بڕیاره هه‌ڵبژاردنكه به‌ڕێوه‌بچێت، ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی بایدن، ده‌یه‌وێت له‌رێی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه ئه‌و هێزو لایه‌نانه بێنه‌وه ناو كایه‌ی سیاسی كه به‌لای كه‌مه‌وه له ژێر هه‌ژمونی ئێران‌دا كارناكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌تا پێیان بكرێت خۆیان له هه‌ر روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ك ده‌پارێزن، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر واده‌ی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته دروستبكات، به‌تایبه‌ت وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی رۆژانه له‌لایه‌ن گروپه شیعه‌كانه‌وه ده‌كرێته سه‌ر ئه‌و هێزانه‌یان له‌ژێر چه‌تری هاوپه‌یمانی دژی داعش له عێراقدا بونیان هه‌یه.
به‌ڵام له‌به‌رده‌م ویست و ئه‌جێنداكانی ئه‌مه‌ریكا، له ئێستادا كێشه‌یه‌كی گه‌وره هه‌یه ئه‌ویش فشاره‌كانی ئێرانه له‌رێی شیعه‌كانه‌وه بۆ كردنه ده‌ره‌وه‌یان له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق، ئه‌و فشارانه‌ش، له روی سیاسی و سه‌ربازیشه‌وه سه‌رئێشه‌ی بۆ دروستكردون و ناچاریكردون تا كاتی ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن له نه‌خشه‌ی سیاسی عێراقدا بێته ئاراوه، به پاساو و شه‌رعییه‌تی مانه‌وه به‌ناوی هه‌ڕه‌شه‌ی نوێی داعش، به‌رگری بكه‌ن و خۆیان له به‌رامبه‌ر توندكردنه‌وه‌ی فشاره ناوخۆییه‌كاندا رابگرن.
له ده‌ستپێكی پلانه‌كانیشدا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، پێگه‌ی كورد و گوتاره سیاسییه‌كه‌ی به تاكه فریادڕه‌س ده‌زانن له به‌رامبه‌ر ئه‌و فشاره‌ی له‌لایه‌ن لایه‌نه شیعه‌كانه‌وه به سه‌ركردایه‌تی ئێران له‌سه‌ریان دروستكراوه‌و ده‌یانه‌وێت به هه‌ر جۆرێك بێت، عێراق جێبهێڵن، چونكه جگه له كورد، هیچ هێزێك له عێراقدا به تایبه‌ت سوننه‌كان، بوێری ئه‌وه‌یان نییه راشكاوانه داوای مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكه‌ن، هه‌رچه‌نده زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م له بونی داعش و كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ته‌نها ئه‌وانن.
جگه له كورد، هیچ هێزێك له عێراقدا به تایبه‌ت سوننه‌كان، بوێری ئه‌وه‌یان نییه راشكاوانه داوای مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكه‌ن
شیعه‌كان ده‌ڵێن، پێویسته ئه‌مه‌ریكا له عێراق بڕواته ده‌ره‌وه‌و هێزه‌كانی خۆمان توانای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش-یان هه‌یه‌و بۆ ئه‌و كاره‌ش بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه كه شه‌رعیه‌تی یاسایی هه‌یه.
ئه‌مه‌ریكاش ده‌ڵێت، ئێمه له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق لێره‌ین.
له نوێترین هه‌ڵوێستیشدا حكومه‌تی عێراقی، له‌زاری قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری نه‌ته‌وه‌یی عێراقه‌وه ده‌ڵێت، "پێویستمان به هێزی بێگانه نییه"، ئه‌مه‌ش پاساوی ئه‌مه‌ریكای بۆ مانه‌وه له عێراق بێهێزكردوه.
له‌م بگره‌و به‌رده‌دا، ئه‌وه‌ی گوتاری ئه‌مه‌ریكا بۆ مانه‌وه به‌هێز ده‌كات و ته‌نها چاره‌یه‌كی به‌هێزه په‌نای بۆ ببه‌ن، داوای مانه‌وه‌یانه له‌لایه‌ن كورده‌وه، كه راشكاوانه‌و بێ پێچ و په‌نا ئاراسته ده‌كرێت و له سه‌ردانه‌كه‌ی 5ی ئایاریشدا، بارزانی به رونی ئه‌و په‌یامه‌ی پێدانه‌وه‌و وتی: "هەڕەشەی تیرۆر و داعش لە عێراق و ناوچەكەدا هەر ماوە، چونكە ئەو هۆكارانەی بونەتە هۆی دەركەوتن و بەهێزبونی داعش هێشتا چارەسەر نەكراون".
هه‌رچه‌نده بارزانی له مه‌كگۆرك زویره به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی له‌سه‌ر ریفراندۆم كه پێیوابو كورد پێویسته له چوارچێوه‌ی عێراقدا بمێنێته‌وه‌و خۆی به‌هێزبكات، به‌ڵام دواجار دوای چه‌ند ساڵێك، له په‌راوێزی وه‌فده‌كه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكادا نه‌ك وه‌ك سه‌رۆكی وه‌فد چاوی پێیكه‌وته‌وه‌و ئه‌و هه‌ڵوێسته راشكاوه‌ی پێراگه‌یاند، كه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا چاوه‌ڕێی ده‌كردو له ئێستادا بۆ سوككردنی فشاره‌كانی سه‌ریان، له هه‌مو بابه‌تێكی تر لایان گرنگتره.
هه‌رچه‌نده بارزانی له مه‌كگۆرك زویره به‌ڵام دواجار دوای چه‌ند ساڵێك، له په‌راوێزی وه‌فده‌كه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكادا نه‌ك وه‌ك سه‌رۆكی وه‌فد چاوی پێیكه‌وته‌وه
له به‌رامبه‌ر پێدانی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت، كورد خۆی ئاماده‌كردوه بۆ هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌لایه‌ن گروپه نه‌یاره‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه لێی بكرێت، به‌رپرسانی واشنتن له‌مه‌دا ده‌یانه‌وێت بێ پێچ و په‌نا په‌یامی پشتیوانی خۆیان بۆ كورد وه‌ك هاوپه‌یمانێك ده‌رببرن و له‌نوێترین هه‌ڵوێستیشیاندا به‌و ئاراسته‌یه، ئه‌وه‌یه كه وه‌فده‌كه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا راشكاوانه به سه‌رۆكی هه‌رێمیان وت: هه‌ر له سه‌رۆك بایدنه‌وه تا به‌رپرسانی باڵای دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دۆستی زۆرتان له واشنتۆن هه‌یه و ئیداره‌ی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا له پشتگیری و یارمه‌تیدانی ئێوه و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت".
هاوكات سڵاوی تایبەتی بایدن و، وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئەمریكایان بە بارزانی گه‌یاندو جەختیشیان لەوە كردەوە، كە ئیدارەی نوێی ئەمریكا زۆر بە باشی ئاگاداری رەوش و گرفتەكانی عێراق و ناوچەكەیە و وڵاتەكەیان پابەندی ئەو هاوبەشیەیه لەگەڵ هەرێمی كوردستان و هاوپەیمانەكانی دیکەی هەیەتی.