دواین هەواڵ

ئابوری‌

 07/05/2021

قه‌رزه‌كانی ئێستای عێراق له‌ 2048 ته‌واو ده‌بن

  1. هه‌رێم نیوز
    لیژنه‌ی‌ ئابوری و وه‌به‌رهێنانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌یه‌كی ورد نییه‌ له‌باره‌ی‌ قه‌رزه‌كانی‌ عێراقه‌وه‌و ئاشكراشیده‌كات كه‌ قه‌رزه‌كانی ئێستا، له‌ ساڵی 2048 ته‌واو ده‌بن.

    مازن فه‌یلی‌، ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ ئابوری و وه‌به‌رهێنانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ لێدوانێكدا به‌ ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق /واع/ی راگه‌یاندوه‌: قه‌باره‌ی‌ قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق به‌شێوه‌یه‌كی ورد دیاری نه‌كراوه‌، به‌پێی قسه‌ی‌ پسپۆڕان، قه‌رزی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی هه‌یه‌، كه‌ له‌ ساڵی 2048 ته‌واو ده‌بێت.

    فه‌یلی‌ باسی له‌وه‌شكردوه‌، كه‌ لیژنه‌ی‌ ئابوری تێبینی هه‌بوه‌ له‌سه‌ر قه‌رزكردن به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ به‌دیلێك بۆ نه‌وت یاخود كه‌مكگردنه‌وه‌ی‌ خه‌رجی هه‌بێت.

    مازن فه‌یلی به‌ پێویستیزانیوه‌، "پلان دابنرێت بۆ دانه‌وه‌ی‌ قه‌زره‌كان نه‌ك وه‌رگرتنی قه‌رزی تر" و ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ "هیچ هه‌نگاوێكی كرداری نییه‌ بۆ په‌ره‌دان به‌ كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP