هه‌رێم نیوز
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی رێگه‌یدا ڤاكسینی سینۆفارمی چینی وه‌ك چاره‌سه‌رێكی له‌ناكاو دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاربهێنرێت.
سینۆفارم یه‌كێكه له‌و ڤاكسینه سه‌ره‌كییانه‌ی به‌شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ دراوه به سه‌ده‌ها ملیۆن كه‌س له چین و ده‌ره‌وه‌و بوه به یه‌كێك له‌و ڤاكسینانه‌ی كه وڵاتێكی نارۆژئاوایی به‌رهه‌می بهێنێت و پشتیوانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان به ده‌ستبهێنێت.
هه‌روه‌ك ئه‌وه یه‌كه‌مجاره، كه رێكخراوه‌كه ره‌زامه‌ندی بدات له‌سه‌ر هه‌ر پێكوته‌یه‌كی چینی دژ به هه‌ر نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسی.